بەخێربێن بۆ کرواتیا
کرواتیا وڵاتێکە دەکەوێتە ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا و بە فەرمی بە کۆماری کرواتیا ناسراوە. ئەم وڵاتە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتەکانی سربیا و هەنگاریا و سلۆڤینیا و هەرزەکۆڤینا و بۆسینا، هەروەها هاوسنووری دەریاییە لەگەڵ وڵاتی ئیتاڵیا. ئەم خاکە پێشتر لەلایەن چەندین گەلی ترەوە ژیانی تێدا کراوە، وەک ئیلیرییەکان و ڕۆمانەکان. پاشان لە سەدەیی حەوتەمدا هۆزە کرواتییەکان گەیشتنە ئەم ناوچەیە و دوقیەتی کرواتیایان دامەزراند، دواتر لە ساڵی 925دا شانشینی کرواتیایان دامەزراند. لە ئەو کاتەوە ئەم نەتەوەیە لە هەوڵداندابوون بۆ سەربەخۆبوون، کە توانیان لە ساڵی 1991دا سەربەخۆبوونی خۆیان ڕابگەیێنن و گەشە و پێشکەوتنێکی بەرچاو بەخۆیانەوە ببینن. شایەنی باسە کە ئەم وڵاتە خاوەن مێژوویەکی سەرکەوتووە لە بواری تۆپی پێدا و تیمی نەتەوەیی تۆپی پێیەکەی سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە لە دەرەوەی وڵاتدا. جگە لەوانەش، چنین و دارتاشی دوو نەریتی خۆشەویست و جیانەکراوەی کلتووری کرواتین، کە گوزارشت لە مێژوو و پیشەگەری ئەم وڵاتە دەکەن.
زاگرێب پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی کرواتیایە. ئەم شارە لە سالی 1845دا بووە بە پایتەخت و لە ئەو کاتەوە گەشەسەندنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە. زاگرێب تێکەڵەیەکە لە شوێنەواری مێژووی و پێشکەوتنەکانی، هەروەها بەناوبانگیشە بۆ ڤیستیڤاڵ و بۆنە ساڵانەکانی، وەک Advent in Zagreb. لە ئەم بۆنەیەدا، بازاڕێکی گەورە بۆ جەژنی کریسمس ساز دەکرێت، کە کەش و هەوایەکی بێوێنە بە ناوچەکە دەبەخێشت. ڤیستیڤاڵی فیلمی زاگرێب-Zagreb Film Festival یەکێکی ترە لە بۆنە بەناوبانگەکانی ئەم شارە کە ساڵانە ساز دەکرێت بە بەشداریکردنی فیلمی نێودەوڵەتی و کراوتییەکان. ئەوە هەموو شتێک نییە، چونکە کاتێک کە گەشت بۆ ئەم شارە دەکەیت، بە کۆمەڵێک جێگەی ناوازە پێشوازیت لێدەکات، وەک Cathedral of St. Stephen. ئەم کەنیسەیە یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین بیناکانی زاگرێب و تەلارسازییەکی خەیاڵی هەیە. پاشان پێویستە سەردانی Museum of Contemporary Art بکەیت، کە تێیدا هونەری هاوچەرخی نێودەوڵەتی و کرواتی تێدا نمایشکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا پارکی Maksimir Park یەکێکە لە تایبەترین شوێنەکانی زاگرێب چونکە یەکێکە لە کۆنترین پارکە گشتییەکانی ئەوروپا و دەریاچە و باخچەی ئاژەڵانیش لەخۆدەگرێت. بێگومان نابێت تاقیکردنەوەی خواردنە کرواتیەکان لە دەست خۆت بدەیت، وەک Ćevapi (سۆسەجی برژاو و گۆشتی قیمەکراو لەگەڵ پیاز و ناندا پێشکەش دەکرێت) و Sarma (لە کاتی بۆنەکاندا دەخورێت و پێکهاتووە لە لولەی کەلەرم پڕ لە برنج و گۆشت) و Kremšnita (قاشی کرێمی کاستەر).
ئایا دەزانی؟