بەخێربێن بۆ ڕۆمانیا

ڕۆمانیا وڵاتێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا و دراوسێی وڵاتەکانی هەنگاریا، ئۆکراینا، سربیا، بولگاریا، مۆڵدۆڤا و هەروەها دەریای ڕەش. ئەم وڵاتە زیاتر بە قەڵاکانی سەدەکانی ناوەڕاست و شوێنەوارە سەرسوڕهێنەرەکانی و سروشتە جوانەکەی بەناوبانگە. لەوانەیە هەندێک خەڵک پێیان وابێت کە ڕۆمانییەکان نەوەی ڕۆمانە کۆنەکانن. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەم ناوچەیە پێشتر لەلایەن ڕۆمانەکانەوە داگیرکراوە، و کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر کلتوور و خەڵکی ئەم ناوچەیە بەجێهێشتووە. بەڵام، ڕۆمانییەکان کۆمەڵە خەڵکێکی جیاوازن و خاوەن ڕەگەزی تایبەت بە خۆیانن. بەم شێوەیەش بۆمان دەردەکەوێت ئەم وڵاتە لەلایەن شارستانیەتەکانی ترەوە بە درێژایی مێژوویی داگیرکراوە و هەریەکەیان شوێن دەستی خۆیان لەسەر کەلتوور و داب و نەریتی ڕۆمانیا بەجێهێشتووە. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕۆمانیا لە ساڵی 1859 دامەزراوە و لە ساڵی 1877 بە فەرمی سەربەخۆبوونی خۆی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ڕاگەیاند. لە ئەنجامیشدا، کەلتووری ڕۆمانی تێکەڵەیەکە لە سەردەمی کۆن و پێشکەوتنە مۆدێرنەکان.

شاری بوخارێست پایتەختی وڵاتی ڕۆمانیایە و هەروەها گەورەترین شاریشە لە وڵاتەکەدا. ئەم شارە لە ساڵی 1862وە بووەتە پایتەختی ڕۆمانیا و لە ئەو کاتەشەوە بووە بە ماڵی هونەر و مۆسیقا و میدیا و کەلتووری ڕۆمانیا. ڕۆمانیەکان باوەڕیان بە کۆمەڵێک بیروبڕوای سەریروسەمەرە و جۆراوجۆر هەیە، وەک کاریگەریەکانی چاوی پیس و ڕێگاکانی خۆپاراست لە بەدبەختی. نەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو بە لەبەرکردنی خشڵی سوور و سپی پێشوازی لە هاتنی بەهار دەکەن و بەهەمان شێوە لە 24ی حوزەیراندا ئاهەنگ دەگێڕن چونکە پێیان وایە کە خۆشگوزەرانی و وزەی ئەرێنی دەهێنێت، کە ئەمەش بە دروستکردنی تاجە گوڵینە دەکەن. لەبەرئەوەی خواردن بەشێکی گرنگە لە کلتووری هەر وڵاتێکدا و هەر گۆڕانکاریەک بەسەر کلتوورەکەدا بێت کاریگەریش لەسەر خواردنەکانی وڵاتەکە دەبێت. بە هەمان شێوە بەشێکی زۆر لە خواردنی ڕۆمانیەکان کاریگەری نەتەوەکانیتری پێوەدیارە و هەندێک لە بەتامترین خواردنەکانیان بریتین لە Sarmale (پێکهاتووە لە کەلەرم پڕ لە گۆشتی قیمکراو)، Mici (پێکهاتووە لە گۆشتی برژاو)، Cozonac (پێکهاتووە لە نانی شیرینی پڕ لە گوێز و کاکاو)، و Papanasi (پێکهاتووە لە دۆنەتی سورەوەکراو یان کوڵاو).

بوخارێست خاوەن چەندین جێگەی نایاب و ناوازەیە کە سەردانیکەرانی سەرسام دەکات، یەکێک لەوانەش Old Town (Lipscani)، کە شوێنێکی مێژوویە و تێکەڵەیەکە لە تەلارسازی مۆدێرن و سەدەکانی ناوەڕاست. پاشان Romanian Athenaeum کە هۆڵێکی کۆنسێرتی کلاسیکی نوێیە. ئەگەریش دەتەوێت بچیتە جیهانی مێژوو و وردتر لە پاشماوەکانی مرۆڤایەتی بڕوانی، ئەوا Grigore Antipa National Museum of Natural History باشترین شوێنە بۆ تۆ. لەوانەشە ئارەزووی سروشت بکەیت و حەز بکەیت بچیتە شوێنێک کە کەشێکی ئارامی هەبێت، بۆ ئەوەش پێویستە سەردانی Herastrau Park بکەیت. بەڵام ئەگەر دەتەوێت زیاتر تێکەڵ بە کلتوور و مێژووی ڕۆمانییەکان بیت و زانیاری زیاترت لەسەریان هەبێت، ئەوە مۆزەخانەی Romanian Peasant Museum باشترین جێگەیە.

ئایا دەزانی؟

  • ڕۆمانیا دەوڵەمەندترین وڵاتی ئەوروپایە لە سەرچاوەکانی زێڕدا.
  • ڕۆمانیا نۆیەمین گەورەترین بەرهەمهێنەری شەرابە لە جیهاندا.
  • شاری بوخارێست پێی دەوترێت “پاریسی بچووک”.
  • یەکەم پاڵاوتگەی نەوت لە جیهاندا لە ساڵی 1857 لە ڕۆمانیا کرایەوە.
  • زمانی ڕۆمانی تەمەنی 1700 ساڵە.
وڵات
ڕۆمانیا
ژ. دانیشتوان
19 ملیۆن
پایتەخت
بوخارێست
زمان
ڕۆمانی
دراو
لیوی ڕۆمانی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2