بەخێربێن بۆ پۆڵەندا
پۆڵەندا وڵاتێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپا و هەروەها دراوسێی وڵاتەکانی کۆماری چیک و ئەڵمانیا و سلۆڤاکیا و ئۆکرانیا و بێلاڕووسە. ئەم وڵاتە زیاتر بە شوێنەوارە مێژوویەکانی و سروشتە جوانەکەی لە ئەوروپادا ناسراوە و هەروەها خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەند و دوورودرێژە. شایەنی باسە مێژووی ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیی دەیەم، کە لە ئەو کاتەدا ئەم ناوچەیە لەژێر حوکمڕانی هۆزەکانی سلاڤی ڕۆژئاوا بووە، کە پۆڵەندیەکانیش بەشێک بوون لەم هۆزە. لە پاشاندا ئەم ناوچەیەیان بەناوی خەڵکە پۆڵەندیەکانەوە ناوناوە و دواتر وڵاتی پۆڵەندا لە ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی پیاست (Piast Dynasty) دەمەزرا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەدەیی شازدەیەم بە سەردەمی زێڕینی مێژووی پۆڵەندیی دادەنرێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ گەشەسەندنی کلتوور و ئەدەبی پۆڵەندا، کە بە ڕێنیسانسی پۆڵەندی ناسراوە. لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، لە ساڵی 1918دا پۆڵەندا سەربەخۆبوونی خۆی ڕاگەیاند و پاشان لە ساڵی 2004دا بوو بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.
پاتەختی وڵاتی پۆڵەندا وارساوە، کە ناسراوە بە مێژووە چڕەکەی و دیمەنە ناوازەکانی. ئەم شارە، وارساو، لە سەدەیی سێزدەهەم دامەزراوە و پاشان لەلایەن پاشا سیگیسمەندی سێیەمی ڤاسا – King Sigismund III Vasa لە ساڵی 1596دا وەکو پایتەختی پۆڵەندا دانرا. ئەم شارە پێشوازی لە گەشتیارەکانی دەکات بە کۆمەڵێک شوێنی شاهانە و سەرنجڕاکێش، وەک مۆزەخانەی Royal Castle کە کەلەپووری شاهانەیی پۆڵەندای لێنمایشکراوە. پاشان دەتوانی سەردانی Warsaw Uprising Museum بکەیت کە تێروانینێکی وردتر دەربارەی سەردەمی جەنگ لە ئەم وڵاتە و بەتایبەت شۆڕشی ساڵی 1944 نیشان دەدات. بەڵام ئەگەر دەتەوێت زیاتر شارەزاببیت لە کلتووری ڕۆژانەی پۆڵەندیەکان، ئەوە پێویستە سەردانی Nowy Swiat Street بکەیت. لە ئەم شەقامەدا دەتوانی کۆمەڵێک کافتریا و چێشتخانە و دوکان بدۆزیتەوە و خۆت بەتەواوی نقوومی کلتوورەکە بکەیت. هەروەها دەشتوانی ئەم کۆمەڵە خواردنە پۆڵەندیەی وەک Pierogi و Bigos و Kielbasa و Sernik و Makowiec. تاقی بکەیتەوە لە کاتی گەڕانت بە شەقامی Nowy Swait Streetدا.
ئایا دەزانی؟