بەخێربێن بۆ هەنگاریا
هانگاریا وڵاتێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپا و لەنێو خەڵکی هەنگاریا بە Magyarország ناودەبرێت و ناسراوە. کاتێک لە مێژووی ئەم وڵاتە دەڕوانین، بۆمان دەردەکەوێت کە هەرچەندە ئەم وڵاتە بۆ ماوەیەک بەشێک بووە لە ئیمڕاتۆریەتی ڕۆمانەکان، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم، لە ژێر فەرمانڕەوایی پاشا ستیفن-King Stephen لە ساڵی 1000 زایینیدا شانشینی هانگاریا دامەزرا. ئەم شانشینە زیاتر لە سێ سەدە بەردەوام بوو لە حومکڕانی کردن و ماوەی ئەم شانشینە لە مێژووی هانگاریادا بە سەردەمی زێڕین دادەنرێت، چونکە لە ئەم سەردەمەدا هانگاریا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرفراوانبوو و بوو بە یەکێک لە بەهێزترین ئیمڕاتۆریەتەکانی ئەوروپا. لەگەڵ ئەوەشدا، لە ساڵی 1241دا ڕووبەڕووی هێرشی مەغۆلەکان بووەوە و کۆتایی بە دەسەڵاتەکەیان هات. پاشان لە سەدەیی شازدەهەمدا، ئەم ناوچەیە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەکانەوە داگیرکرا، و دابەشکران بۆ سێ بەش کە بریتیبوون لە: هەنگاریایی شاهانە-Royal Hungary، هەنگاریایی عوسمانی-Ottoman Hungary، میرنشینی ترانسیلڤانیا-Principality of Transylvania. بەڵام لە کۆتایی سەدەیی حەڤدەهەمدا، لە ژیر فەرمانڕەوایی هابسبورگ-the rule of Habsburg هەموو بەشەکانی هەنگاریا یەکیانگرتەوە و دووبارە بوونەوە بە یەک پارچە. وڵاتی هەنگاریا لە ساڵی 1918دا سەربەخۆبوونی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام تەمەنی کورت بوو چونکە دواتر لەلایەن یەکێتی سۆڤیەت دووبارە داگیرکرایەوە. لە پاش ململانێیەکی درێژخایەن لە پێناو سەربەخۆبوون، لە کۆتاییدا لە ساڵی 1990دا سەربەخۆبوونی خۆی دووبارە بەدەستهێنایەوە و لە ئەو کاتەوە گەشەسەندنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت لە بواری ئابووریدا.
بوداپێست پایتەختی وڵاتی هەنگاریایە و گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە، هەروەها بە یەکێک لە جوانترین شارەکانی جیهان دادەنرێت، بەهۆی مێژووە دەوڵەمەندەکەی و تەلارسازیە سەرسوڕهێنەرەکەی. شایەنی باسە، ئەم شارە لە بنەڕەتدا لە سێ شار پێکهاتووە، کە بریتین لە: بودا، ئۆبودا، و پێست، کە لە ساڵی 1873دا بە فەرمی وەک یەک شار بەناوی بوداپێست دامەزرا. کلتوور لە ئەم شارەدا بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، کە بەتایبەت هونەر و مۆسیقا و شانۆ دەگرێتەوە. بەم هۆیەشەوە ساڵانە چەندین ڤیستیڤاڵ لەم شارە بەڕێوەدەچێت، وەک ڤیستیڤاڵی بەهاری بوداپێست-Budapest Spring Festival و ڤیستیڤاڵی زیگێت-Sziget Festival، کە دوو گەورەترین ڤیستیڤاڵی مۆسیقان لە ئەوروپا. ئەوە هەمووی نییە، چونکە کاتێک کە گەشت دەکەیت بۆ هەنگاریا، شاری بوداپێست بە کۆمەڵێک جێگەی ناوازە پێشوازیت لێدەکات، وەک Buda Castle. لە ئەم قەڵایە دەتوانیت زیاتر ئاشنای مێژووی هەنگاریا ببیت و هەروەها دەتوانی سەیری دیمەنێکی پانۆرامایی شارەکە بکەیت. پاشان، پێویستە سەردانی Szechenyi Thermal Bath بکەیت، کە یەکێکە لە گەورەترین سپاکانی ئەوروپا و تێیدا دەتوانی کاتێکی خۆش لە کانیاوە گەرمەکان و مەلوانگەکانی ناو هۆڵ و دەرەوەی هۆڵدا بەسەربەریت. بەڵام ئەگەر ئارەزووی گەڕان بەناو سروشتدا کرد، ئەوە دەتوانی سەردانی City Park بکەیت. ئەم باخچەیە یەکێکە لە بێوێنەترین باخچەکانی پوداپێست و Budapest Zoo و Vajdahunyad Castle لەخۆدەگرێت. ئەگەر ویستت بچیت بۆ کۆنترین و گەورەترین بازاڕی شاری بوداپێست، ئەوە دەبێت بچیت بۆ Great Market Hall. بێگومان لە کاتی مانەوەت لەم شارە ناوازەیە، پێویستە ئەم خواردنە هەنگاریە بەتامانە تاقی بکەیتەوە، وەک Chicken Paprikash (مریشکی ئامادەکراو بە سۆسی پاپریکا) و Fisherman’s Soup (ماسی توون) و Dobos Torte (کێکی ئیسفنجی پڕ لە چۆکلێت).
ئایا دەزانی؟