بەخێربێن بۆ هۆڵەندا

هۆڵەندا وڵاتێکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا. ئەم وڵاتە بە کۆمەڵێک ململانێی زۆردا تێپەڕیوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەو وڵاتە شکۆدارەی کە ئێستا هەیە. ئەمەش دەیکاتە خاوەنی مێژوویەکی نایاب و دەوڵەمەند. ئەم خاکە پێشتر لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانەکانەوە داگیرکرابوون و پاشان چەندین هۆزی ئەڵمانی تێیدا گەشەیان سەندووە و حوکمڕانیانکردووە. دواتر لە ساڵی 1581 توانی زاڵ ببێت بەسەر هێزەکانی ئیسپانیا و کۆماری هۆڵەندا دامەزرا. بەڵام دووبارە لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە داگیرکرایەوە و لە ساڵی 1814دا دووبارە توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێتەوە و شانشینی هۆڵەندا ڕاگەیەندرا. ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە سەدەیی حەڤدەهەم بە سەردەمی زێرین دادەنرێت لە مێژووی هۆڵەندادا، چونکە لە ئەم ماوەیەدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەتایبەت لە دەریاوانی و هێزی بازرگانی. ئێستا ئەم وڵاتە ناسراوە بە سروشتە جوانەکەی و کێڵگە گوڵە تولیپەکانی.

پایتەختی وڵاتی هۆڵەندا شاری ئەمستردامە. ئەم شارە بە جوانیە بێوێنەکەی و تەلارسازی و مێژووەکەی بەناوبانگە. لەگەڵ ڕووخانی ناپلیۆن و دووبارە سەربەخۆبوونی هۆڵەندا، ئەمستردام بە پایتەختی هۆڵەندا دانرا. ئەم شارە بە کۆمەڵێک شوێنەواری دێرین و شاهانە پێشوازی لە سەردانیکەرانی دەکات، و یەکێک لە ئەو جێگە ناوازانە مۆزەخانەی Van Gogh Museum، ئەم مۆزەخانەیە تەرخانکراوە بۆ بەرهەمەکانی Vincent van Gogh کە یەکێک بوو لە ناودارترین و کاریگەرترین نیگارکێشەکانی جیهان. دواتر دەتوانی سەردانی Anne Frank House بکەیت، ئەم خانووە ئەو جێگەیەیە کە ئانی – Anne تێیدا بەرهەکانی نووسیوە. ئەوە هەمووی نییە چونکە Rijksmuseum یەکێکیترە لە شوێنە ناوازەکانی ئەمستردام. ئەم مۆزەخانەیە ماڵی هونەر و مێژووی هۆڵەندایە و هەروەها تێیدا دەتوانی کارە هونەریەکانی Rembrandt و Vermeer بدۆزیتەوە. جگە لەوانەش دەتوانی سەردانی هەر یەک لە Canal Ring و Jordaan District بکەیت. لە ئەم دوو جێگەیەدا دەتوانی چێژ لە ڕێستۆرانت و کافتریاکانی ئەم شارە وەربگریت و هەروەها تەماشی تەلارسازیە ناوازەکانی سەدەکانی پێشووی ئەمستردام بکەیت. بەڵام ئەگەر دەتەوێت ئەزموونێکی بێهاوتا بکەیت، ئەو دەبێت سەردانی Flower Market بکەیت چونکە تەواوی ئەم بازاڕە لەسەر ئاوە! لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی گوڵی دڵخوازت لە ئەوێ بکڕیت، وەک گوڵی تولیپ. بێگومان نابێت خواردنە بەتامەکانی ئەم وڵاتە تاقی نەکەیتەوە، هەندێک لە خواردنە بەتامەکانیان بریتین لە Stamppot و Poffertjes و Bitterballen و Stroopwafels. کەواتە چاوەڕێی چی دەکەیت؟ لەگەڵ فرێش هۆڵیدەی گەشت بکە بۆ ئەم شارە ناوازەیە.

ئایا دەزانی؟

  • هۆڵەندا گەورەترین هەناردەکاری گوڵە لە جیهاندا.
  • ئەمستردام خاوەنی زیاتر لە 1,200 پردە.
  • هۆڵەندییەکان زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکەی جیهان خاوەنی پاسکیلن.
  • سروودی نیشتمانی هۆڵەندا کۆنترین سروودە لە جیهاندا.
  • لە سەدەکانی پێشوودا گوڵی تولیپ بۆ ماوەیەک نرخی لە زێڕ زیاتربووە.
  • هۆڵەندییەکان بۆرسەیان داهێنا.
وڵات
هۆڵەندا
ژ. دانیشتوان
18.26 ملیۆن
پایتەخت
ئەمستردام
زمان
هۆڵەندی
دراو
یۆرۆ

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2