بەخێربێن بۆ ماڵتا
ماڵتا وڵاتێکی بچووکە کە دەکەوێتە ناوەندیی دەریای سپی ناوەڕاست و بە فەرمی بە کۆماری ماڵتا ناسراوە. ئەم وڵاتە پێکهاتووە لە سێ دوورگەی سەرەکی کە بریتین لە ماڵتا و گۆزۆ و کۆمینو. لە مێژووی ماڵتادا ئەوە بە دیدەکرێت کە خاکی ئەم وڵاتە لەلایەن چەندین ئیمپڕاتۆریەتی بەهێزەوە حومڕانیکراوە، وەک ڕۆمانیەکان، بیزەنتیەکان، نۆرمانەکان، عوسمانیەکان، و فەڕەنسیەکان. کە هەریەکەیان شوێن دەستی خۆی لە ناو کلتوری ماڵتیەکاندا بەجێهێشتووە. هەرچەندە ماڵتا لە ساڵی 1964 سەربەخۆبوونی خۆی ڕاگەیاند و پاشان بوو بە ئەندام لە Commonhealth، بەڵام لە ساڵی 1974دا بوو کە بەشێوەیەکی فەرمی بووبە کۆماری ماڵتا. بەهۆی مێژوو و کلتورە دەوڵەمەندەکەیانە کە زیاتر لە ٪90ی خاڵکی ماڵتا کاسۆلیکی ڕۆمانین و و هەروەها خاوەن ژمارەیەکی زۆر لە کڵێسان. ئەوەشی جێگەی سەرنجە کە کلتوری ماڵتی بەشێوەیەک هەمەجۆرە کە هەر گوندێکی ئەم وڵاتە بەشێوەیەکی جیاواز ڤیستیڤاڵ و ڕێوڕەسمی ئاینی خۆیان دەگێڕن.
شاری ڤالێتا، کە ناسراوە بە تەلارسازییە سەرسوڕهێنەرەکەی و مێژووی دەوڵەمەندەکەی و شوێنەوارە بەناوبانگەکانی، پایتەختی وڵاتی ماڵتایە. ئەم شارە لەلایەن سوارچاکەکانی هۆسپیتاڵلەر لە ساڵی 1566دا دامەزراوە و ئێستا ماڵی 5.982 دانیشتوانە و هەروەها لە ساڵی 2018دا، ڤالێتا بە پایتەختی کلتووری ئەوروپا هەڵبژێردراو. هەر تەنها ئەوەندە نییە، بەڵکو ئەم شارە دەوڵەمەندە بە شوێنەوارە دێرینەکانی، وەک St. John’s Co-Cathedral, Grandmaster’s Palace و هەروەها مۆزەخانەی National Museum of Archaeology، ئەم مۆزەخانەیە مێژووی دەوڵەمەندی ماڵتا پیشان دەدات و تێڕوانینێکی وردتر بۆ ڕووداوە مێژووییەکان و پاشماوەکانی مرۆڤایەتی پێشکەش دەکات، و یەکێک لەوانە پەیکەری “خانمی خەوتوو-Sleeping Lady”. بەڵام ئەگەر دەتەوێت شوێنێکی گونجاو بۆ پشوودان و هەروەها جوانیش بۆ فۆتۆگرافی بدۆزیتەوە، ئەوە باخچەکانی Upper Barrakka Gardens بۆ تۆیە. هەروەها ئەگەر تۆ کەسێکی کە هەوادارێکی سەرسەختی شانۆیت، ئەوە پێویستە سەردانی Teatru Manoel چونکە ئەم شانۆیە کۆنترین شانۆیە کە هەتا ئێستا بەردەوامە لە چالاکیەکانی لە ئەوروپادا. ڤالێتا پێشوازی لە گەشتیارەکانی دەکات بە کۆمەڵێک خواردنی بەتامی ماڵتی وەک Stuffat Tal-Fenek, Pastizzi, Kapunata, Timpana, Kannoli, و Qaghaq Tal-Ghasel. ئێستا دەتوانی لەگەڵ Fresh Holiday سەردانی ئەم وڵاتە ناوازەیە بکەیت و جوانیەکانی دیکەی ماڵتا دۆزیتەوە.
ئایا دەزانی؟