بەخێربێن بۆ لوکسەمبۆرگ
لوکسەمبۆرگ وڵاتێکە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا و بە فەرمی بە دوقیەتی گەورەی لوکسەمبۆرگ ناسراوە. هەرچەندە یەکێکە لە بچووکترین وڵاتەکانی جیهان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکیشە لە دەوڵەمدنترین و پێشکەوتوترین وڵات لە جیهاندا. هەرچەندە لوکسەمبۆرگ بە درێژایی مێژووی لەلایەن چەندین شارستانیەتەوە داگیراکراوە، وەک ئیمپڕاتپریەتی ڕۆمان و فەڕەنسا و ئەڵمانیا، بەڵام هەر لە ساڵی 963 زانییەوە یەکەم هەنگاوی خۆی بەرەو سەربەخۆبووننا. ئەم وڵاتە ڕۆڵێکی گرنگ و بەهێزی لە ئەوروپادا گێڕاوە، کە تەنانەت هەندێک لە ئەندامەکانی پلە و پایەی گرنگیان هەبووە، وەک پاشای بۆهیمیا و ئیمپراتۆری ڕۆمانی پیرۆز. دواتر لە ساڵی 1867دا لوکسەمبۆرگ سەربەخۆیی تەواوی بەدەستهێنا و لە ئەو کاتەوە، بەتایبەتی دوای جەنگی جیهانی دووەم، ئەم ناوچەیە بووە بە یەکێک لە پڕ داهاتترین وڵاتەکان و سوودی لە یەکگرتنی ئەوروپا و سەقامگیریی سیاسی ناوچەکە وەرگرتووە.
پایتەختی وڵاتی لوکسەمبۆرگ شاری لوکسەمبۆرگە و هەرچەندە کە ئەم وڵاتە و پایتەختەکەی هەمان ناویان هەیە کە ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە، بەڵام ئەوەی شایەنی باسە کە یەکەمجار شارەکە ناوی لوکسەمبۆرگی لێنراوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیی دەیەم، ئەم ناوەش لە ووشەی ئەڵمانی “Lucilinburhuc” وەرگیراوە کە بە مانایی “قەڵایی بچووک” دێت و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵکەوتەی جوگرافی شارەکە. لە کۆتاییدا، بە هۆی گرنگی ناوەکەوە، ئەم وڵاتە ناوی لوکسەمبۆرگی لێنرا. ئەم شارە بە کۆمەڵێک جێگەی ناوازە و شاهانە پێشوازی لە سەردانیکەرانی دەکات و یەکێکە لە ئەو جێگانە Bock Casematesە. لە ئەم جێگەیە دەتوانی قەڵا و تونێل و گەلەریەکانی ئەم شارە بگەڕێیت و خۆت نقوومی مێژووی ئەم وڵاتە بکەیت. پاشان دەتوانی سەردانی The Wall of the Corniche بکەیت، کە بە جوانترین بالکۆنی ئەوروپا ناسراوە و لێرە دەتوانی سەیری دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی شارەکە بکەیت. لە دوای ئەمەش دەتوانی سەردانی Place Guillaume II بکەیت، ئەم گۆڕەپانە دەکەوێتە ناوەندی شارەکە و تێیدا دەتوانی سەردانی بازاڕ و کافتریاکانی ئەم شارە بکەیت. لێرەش دەتوانی خواردنە بەتامەکانی لوکسەمبۆرگ تاقی بکەیتەوە کە کاریگەری کلتووری فەڕەنسی و بەلجیکی و ئەڵمانی پێوەدیارە، وەک Judd mat Gaardebounen, Bouneschlupp, Quetschentaart, و Huesenziwwi.
ئایا دەزانی؟