بەخێربێن بۆ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا

شانشینی یەگرتوو، ناسراوە بە شانشینی یەکگرتووەی بەریتانیایی مەزن و باکووری ئیرلەندا، یاخود تەنها “بەریتانیا”، دەکەوێتە ناوچەی کەناراوی سەرەکی لە باکووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا. ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، وێڵز و ئیرلەندای باکوور وڵاتی بەریتانیا پێکدەهێنن. ئەم وڵاتە خاوەن مێژوویەکی ئاوێتە و دەوڵەمەندە، کە ئەمە بەدرێژای چەندین سەدە گۆڕانکاری گەورە لە خۆ دەگرێت لە بواری سیاسەت وئابووری و کلتوری. سەرەتا لە ساڵی 1707دابوو یەکێتی سیاسی شانشینی ئینگلتەرا و سکۆتلاند شانشینی یەکگرتوویان پێکهێنا، کە ئەمەش سەرەتایەک بوو بۆ دروستبوونی بەریتانیایی مەزن. پاشان لە ساڵی 1807دا شانشینی ئیرلەندا چووە ناو بەریتانیا و ناوی وڵاتەکە گۆڕا بۆ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا مەزن و ئیرلەندا. دواتر لە ماوەی سەدەکانی 18 و 19دا، بەریتانیا لەبواری پیشەسازی و ئابووریدا بوو بە پێشەنگ لە جیهاندا. نەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو لە سەردەمی فەرمانڕەوایی شاژنە ڤیکتۆریادا، بەریتانیا فراوانبوونێکی گەورەی بەخۆوە بینی و بووبە گەورەترین ئیمپراتۆریەت لە مێژوویی مرۆڤایەتیدا. بەهۆی ئەم مێژووە زێڕینەوە، بەریتانیا خاوەنی چەندین کەسایەتی کاریگەر و بەهێز و مێژووییە. وەک ویلیام شکسپیر کە هەتا ئێستا بە بەرهەمە ئەدەبیەکان بەناوبانگە لە جیهاندا. پاشان چارلز داروین بە تیۆری پەرەسەندن بە هەڵبژاردنی سروشتی بەناوبانگ بوو. دواتر، ئیسحاق نیوتن، کە ناسراوترین زانای جیهانە بۆ دۆزینەوەکانی لە بواری بینایی و بیرکاریدا. پاشان، فەرمانڕەوای شاژنە ئێلیزابێس دێت، کە سەردەمەکەی ناسراوبووە بە گەشەسەندنی درامای ئینگلیزی و هەروەها شکستپێهێنانی ئیسپانیەکان. دواتر، کەسایەتی نەمر ئێلێگزاندەر فلێمینگ کە یەکەم کەس بوو لە دۆزینەوەی دژە بەکتریادا، کە بە پێنیسیلین ناسراوە.

لەبەرئەوەی وڵاتی بەریتانیا لە بنەڕەتەوە لە چوار نەتەوە پێکهاتوون، ئەمەش وایکردووە کە کلتوری ئێستای بەریتانیا تێکەڵەیەک بێت لە ئەو چوار نەتەوەیە (ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، وێڵز و ئیرلەندای باکوور). یەکێک لە ڕێساکانیان ئەوەیە کە بۆ هەموو کاروبارێکیان لە ڕیزدا دەوەستن، هەروەها بەریتانیەکان بە خەڵکی زۆر بەڕێز ناسراون کە هەمیشە ووشەی “ببوورە”یان لەسەر زارە. خواردنەوەی چایی بەشێکی گرنگی ڕۆژانەی بەریتانیەکانە و بایەخی زۆر بەم خواردنەوەیە دەدەن. بەهۆی تێکەڵی و گەورەی ئەم وڵاتە، بەریتانیا خاوەن کۆمەڵێک لە شێوەزار و دایەلێکی زۆرە، کە شێوازی قسەکردنیان لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە دەگۆڕیت و هەروەها خاوەن کۆمەڵێک خواردنی زۆر بەتامن وەک Bubbe and Squeak, Cornish Pasties, Fish and Chips, Fish Fingers, Full English Breakfast, Scotch Egg, Shepherd’s Pie, Trifle, the Victorian Sponge، لەگەڵ Curry کە بە خواردنی نەتەوەیی بەریتانیا دادەنرێت.

لەندەن پایتەختی وڵاتی بەریتانیایە و هەروەها گەورەترین شارە، کە زیاتر لە 9 ملیۆن خەڵک تێیدا نیشتەجێیە و زیاتر لە 300 زمان تێیدا قسەیپێدەکرێت. ئەم شارە خاوەنی چەندین شوێنی شاهانەیە وەک Buckingham Palace, the Tower of London, و the Houses of Parliament with the Beg Ben. هەروەها چەندین مۆزەخانەی نایابی تێدایە کە دەتوانی سەردانیان بکەیت وەک the National Gallery, the Tate Modern و the British Museum. ئەگەریش ئارەزووی پیاسەکردن و کەشێکی ئارام دەکەیت، دەتوانی سەردانی ئەم باخچە بێوێنانەی لەندەن بکەیت، وەک Hyde Park و Regent’s Park و Chelsea Physic ئەم باخچەیە لە ساڵی 1973 دروستکراوە و یەکێکە لە باخە ناوازەکانی لەندەن. یاخود دەتوانی سەردانی Museum of the Home بکەیت کە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک هەژارخانە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 300 ساڵ لەمەپێش. دەشتوانی سەردانی Wilton’s Music Hall بکەیت کە بە کۆنترین هۆڵی مۆسیقا دادەنرێت. ئەمانەی کە باسمان کردن تەنها بەشێکی بچووکی ئەم شارە شاهانەیەیە، چونکە لەندەن شارێکە کە شتگەلێکی هەیە بۆ هەموو کەسێک.

ئایا دەزانی؟

  • خەڵکی بەریتانیا ڕۆژانە زیاتر لە 165 ملیۆن کوپ چا دەخۆنەوە.
  • زانکۆی ئۆکسفۆرد کۆنترین زانکۆیە لە بەریتانیا.
  • باخچەی ئاژەڵانی لەندەن یەکەم باخچەی ئاژەڵانە لە جیهاندا.
  • هەموو جۆرە ئەسپێک لە بەریتانیا دەبێت پاسپۆرتی هەبێت.
  • ژمارەی مریشک لە بەریتانیا زیاترە لە ژمارەی مرۆڤ.
وڵات
شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا
دانیشتوان
69.24 ملیۆن
پایتەخت
لەندەن
زمان
ئینگلیزی
دراو
پاوەندی ئیستەرلینی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2