بەخێربێن بۆ سەنگاپور
سەنگاپور وڵاتێکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی نیمچەدوورگەی مالایا. ئەم وڵاتە یەکێکە لە دیارترین وڵاتەکان و بە پێشکەوتنە مۆدێرنەکانی لە جیهاندا ناسراوە. سەنگاپور مێژوویەکی زۆر دەوڵەمەندی هەیە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی بە درێژایی مێژوو پێیدا تێپەڕیوە، کە لە زەوییەکی بازرگانی بچووکەوە بووە بە سەنتەری دارایی جیهان. لە سەدەیی چواردەهەمدا، ناوی سەنگاپور Temasek بوو، بەڵام دواتر گۆڕدرا بۆ سەنگاپور Singapore کە بە مانای “شاری شێر” دێت. دواتر لە ساڵی 1819دا، سەنگاپور وەک سەنتەری بازرگانی بۆ هیندستانی ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا دامەزرا، کە ئەمەش گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی و گەورەبوو چونکە ئەم گۆڕانکارییە ئەم وڵاتەی کردە جێگەی کارکردنی بازرگانەکان لە سەرانسەری جیهاندا. لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، سەنگاپور هەنگاوی بەرەو سەربەخۆبووننا، کە سەرەتا بە بوون بە هەرێمێکی سەربەخۆ لە ناو ئیمپڕاتۆریەتی بەریتانیا دەستی پێکرد. پاشان لە بەرواری 9ی ئابی 1965 بەتەواوی سەربەخۆبوونی خۆی ڕاگەیاند وەک وڵاتێک و بە کۆماری سەنگاپور ناسرا. هەروەها ئێستا بە یەکێک لە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین وڵات ناسراوە.
پایتەختی وڵاتی سەنگاپور، سەنگاپور خۆیەتی، واتە ئەم وڵاتە تەنها یەک شارە. کلتوورەکەی تێکەڵەیەکە لە کلتووری هیندیەکان و چینەکان و مالایەکان، کە کاریگەریان ڕەنگیداوەتەوە لە کۆمەڵێک لایەندا، وەک خواردن و ژیانی ڕۆژانە و ئاهەنگەکانیان. جگە لە ئاهەنگێڕان لە شەوی سەری ساڵدا، سەنگاپوریەکان ئاهەنگی سەری ساڵی چینەکانیش دەگێڕن بە کردنی سەمایی شێر و کۆبوونەوەیی خێزانی. Hari Raya Puasa، کە لە هەموو جیهاندا بە جەژنی ڕەمەزان ناسراوە لە کۆتایی مانگی ڕەمەزاندایە و بە نوێژ و ڕازانەوەی سەر سفرەکانیان پێشوازی لێدەکەن. جگە لەمانەش، لە سەنگاپور پەوەردە بەرز دەنرخێندرێت و سیستەمی ئەم وڵاتە دەرفەت بۆ هەمووان دەستەبەردەکات، بەبێ ڕەچاوکردنی بنەچەی تاکەکان. کاتێک باس لە یاساکانی ئەم وڵاتە دەکرێت، ئەوە تێبینیدەکرێت کە کۆمەڵە یاسایەکی توند دانراوە دەربارەی فڕێدانی خۆڵ و پاک ڕاگرتنی ژینگە، ئەمەش دەیکاتە یەکێک لە پاکترین شارەکانی جیهان. هەروەها سەنگاپوریەکان زۆر گرنگی دەدەن بە سەرەگرتن، بەتایبەت لە کاتی سەردانیکردن بۆ شوێنە حوکمیەکان یاخود لە بۆنەکاندا.
بێگومان کە دەچیتە سەنگاپور، پێویستە خواردنە بەتامەکانیان تاقی بکەیتەوە، و Hainanese Chicken Rice بە خواردنی نەتەوەیی سەنگاپور ناسراوە (کە پێکهاتووە لە مریشک و برنج لەگەڵ سۆسی بیبەر و دۆشاوی زەنجەفیل). Laksa یەکێکیترە لە بەتامترین خواردنەکانیان (کە شۆربایەکی نوودڵی تونە لەگەڵ شیری گوێزی هیندی و کێکی ماسی و تۆفو). بێگومان نابێت chili crab لە دەست خۆت بدەیت (کە پێکهاتووە لە قرژاڵ لە سۆسی تەماتەی توون کوڵاو و لەگەڵ سەموونی برژاو). ئەگەریش حەزت بە شیرینی کرد، ئەوە دەبێت Ice Kachang و Chendol تاقیبکەیتەوە کە دوو شیرینی زۆر بەتامی سەنگاپورن. لەگەڵ ئەوانەشدا سەنگاپور بە کۆمەڵێک جێگەی ناوازە پێشوازی لە گەشتیارەکانی دەکات، کە هەندێکیان بریتین لە Marina Bay Sands, Gardens by the Bay, Little India, Chinatown, Singapore Zoo, Hawker Centres, و ArtScience Museum.
ئایا دەزانی؟