بەخێربێن بۆ سوریا
سوریا یەکێکە لە ئەو وڵاتانەی کە دەکەوێتە رۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوە و یەکێکە لە کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤایەتی. مێژووی وڵاتی سوریا دەگەڕێتەوە بۆ 700.000 ساڵ لەمەوپێش و خاوەن شاری دێرینی وەک ئێبلایە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3000 ساڵ پێش زاین. بەدرێژای مێژووەکەی ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە سوریا لەلایەن چەندین ئیمپڕاتۆریەتەوە داگیرکراوە، وەک میسریەکان و ئاشووریەکان و یۆنانیەکان و ڕۆمانیەکان، کە بەشێکی گرنگ بووە لە ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانیەکان. پاشان، لە ساڵی 1946، سوریا سەربەخۆبوونی خۆی ڕاگەیاند. شایەنی باسە ئەم وڵاتە بەهۆی شوێنە جوگرافیەکەیەوە، کە دەکەوێتە نێوان هەرسێ کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقا، یارمەتیدەر بووە لە پێکهێنانی کەلتوورەکەی. جگە لەوەش، بەهۆی خاکە بەپیتەکەی و پێشکەوتنی لە بواری کشتوکاڵەوە، بە “لانکەی شارستانیەت” لە جیهاندا ناسراوە.
لەبەر ئەم هۆیانەش سوریا خاوەن کلتورێکی دەوڵەمەندە. بۆ نمونە ڕێزگرتن لە گەورەکان و پەیوەندی بەهێزی خێزان ڕەگ و ڕیشەی قوڵی لە کلتورەکەیان هەیە. هەروەها سوریەکان بەناوبانگن بۆ میوانداری و بەخشندەی بەرامبەر بە گەشتیاران. جگە لەمانەش سوریەکان ناسراون بە سەماکانیان وەک دەبکە و سەمای شمشێر و هەروەها ناسراویش بە خواردنە بەتامەکانیان وەک Kibbeh و Hummus و Baklava. شایەنی باسیشە، سوریا خاوەن کۆمەڵێک شاعیر و نوسەری نامرن وەک نزار قەبانی و ئەدۆنیس.
شاری دیمەشق پایتەختی وڵاتی سوریایە و یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیهان. ئەم شارە ناسراوە بە “شاری یاسەمین” بەهۆی باخچە بۆنخۆشەکانیەوە. دیمەشق بۆ هەزاران ساڵ سەنتەری بازرگانی بووە وماڵی چەندین شوێنەواری مێژووییە وەک The Umayyad Mosques، کە یەکێکە لە کۆنترین مزگەوتەکانی جیهان. هەرچەندە ئەم شارە چەندین کاتی سەختی تێپەڕاندووە، بەڵام هەمیشە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و ئێستاش بە سومبولی خۆڕاگری ناسراوە. بۆ زیاتر تێگەیشتن لە مێژووی دیمەشق پێویستە سەردانی The National Museum of Damascus بکەیت. هەروەها ئەگەر دەتەوێت دیمەنێکی پانۆرامای دیمەشق ببینیت، ئەوا پێویستە سەردانی Mount Qasioun بکەیت. بەڵام ئەگەر ئارەزووی تێکەڵبوون بە خەڵکی سوریا دەکەیت و دەتەوێت زیاتر ئاشنای ژیانی ڕۆژانەیان ببیت، Takiyya Suleimaniah Souq باشترین جێگەیە. ئەگەریش ئارەزووی کڕینی کاری دەستی خەلکی سوریا دەکەیت، سەردانی Khan Asaad Basha بکە، ئەم کاروانسەرایە گەوهەری ئەم شارە دێرینەیە و لە مێژوودا شوێنی حەوانەوە بووە بۆ بازرگانان و گەشتیاران.
ئایا دەزانی؟