بەخێربێن بۆ سعودیە

سعودیە وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە نمیچە دوورگەی عەرەبی و هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتەکانی ئوردن، عێراق، کوەیت، بەحرەین، قەتەر، ئیمارات، عومان، و یەمەن، هەروەها سنووری دەریایی لەگەڵ دەریای سووردا. سعودیە بەناوبانگە بە شوێنە ئاینیەکانی و کلتوور و بیابانەکانی. لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک دەڕوانینە مێژوویی ئەم وڵاتە، دەستبەجێ سەرسامی توانای خۆگونجاندن و پەرەسەندن و خۆڕاگری و ئیرادەی ئەم نەتەوەیە دەبین. خاکی سعودیە ماڵی چەندین شانشینی کۆنبووە، کە هەندێکیان بریتیبوون لە: نەباتییەکان-Nabateans و شانشینی لیهیان-Kingdom of Lihyan. بەڵام سەدەیی حەوتەم بە یەکێک لە گرنگترین سەردەمەکانی مێژووی سعودیە دادەنرێت، چونکە پێغەمبەری ئاینی ئیسلام، محمد ﷺ سەرکەوتوانە هۆزە عەرەبەکانی ئەم ناوچەیەی یەکخست و شاری مەدینەی وەک یەکەم شانشینی ئیسلامی دامەزراند. کاریگەریەکەی هێندە بەهێز بوو کە تەنانەت لە دوای مردنیشی هاوەڵەکانی پێغەمبەر محمد ﷺ بەردەوامبوون لە بڵاوکردنەوەی یاساکانی ئاینی ئیسلام و توانیان دەنگی خۆیان بگەییەنە ناوچەکانی دەرەوەی وڵاتی سعودیە. سەڕەڕای ئەوەی کۆمەڵێک بنەماڵەی سعودیە بە بەردەوامی ناوچەکەیان بەڕێوەدەبرد، بەڵام لە کۆتاییدا لە سەدەیی شازدەهەم تا سەدەیی بیستەم ئەم خاکە لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیەکانەوە داگیرکرا. دواجار لە ساڵی 1932دا سعودیە سەربەخۆبوونی تەواوەتی بەدەستهێنا و شانشینی سعودیە دامەزرا. لە ئەو کاتەوە ئەم ناوچەیە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش ڕوویدا بەتایبەت لە دوای دۆزینەوە نەوت لە زەوی وڵاتەکەدا.

پایتەختی وڵاتی سعودیە شاری ڕیازە و زیاتر لە 7.8 ملیۆن دانیشتوانی تێدایە. سەرەتایی دروستبوونی ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ئیسلام، کە دواتر ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە یەکخستنەوەی ئەم وڵاتە. هەروەها لە ساڵی 1932 لەگەڵ دامەزراندنی شانشینی سعودیە، شاری ڕیازیش وەک پایتەخت دیاریکرا. بێگومان کاتێک گەشت دەکەیت بۆ شاری ڕیاز، بە کۆمەڵێک جێگە و شوێنی نایاب پێشوازیت لێدەکات، وەک National Museum. لە ئەم مۆزەخانەیە دەتوانیت زیاتر ئاشنایی مێژوو و کلتووری خەڵکی سعودیە ببیت. دواتر پێویستە سەردانی Kingdom Centre بکەیت، چونکە یەکێکە لە بەناوبانگترین باڵەخانەکانی ڕیاز و هەروەها کۆمەڵێک شتگەل لەخۆ دەگرێت، وەک هۆتێلێکی شاهانە و سەنتەرێک بۆ بازاڕیکردن و هەروەها لێرە دەتوانی تەماشایی دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی ئەم شارە جوانە بکەیت. لەگەڵ ئەوەشدا نابێت پارکی Salam Park لەدەست خۆت بدەیت، لەبەرئەوەی یەکێکە لە گەورەترین پارکەکانی ئەم شارە و کۆمەڵێک باخچە و دەریاچە و جێگەی یاری لەخۆدەگرێت. لەکاتێکدا لە چێژ لە جوانیەکانی شاری ڕیاز دەبینیت، پێویستە لە هەندێک لە خواردنەکانی سعودیە تاقیبکەیتەوە، وەک Kabsa (لە برنج و گۆشت و سەوزەوات و بەهارات پێکدێت) و Mutabbaq  (هەویرکاری پڕکراو لە گۆشت و سەوزە بە بەهارات) و Basbousa (کێکی سمید داپۆشراو بە شیلە و زۆرجار بە تامی گوێزی هیندی یان گوڵاو دروستدەکرێت).

ئایا دەزانی؟

  • ئاهەنگی هاوسەرگیری لە سعودیە بە جیا بۆ ژنان و پیاوان سازدەکرێت.
  • خێزان ناوەندی کۆمەڵگای سعودییە.
  • سعودیە لە هەموو وڵاتانی تری جیهان نەوتی زیاتری هەیە.
  • سعودیە گەورەترین وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا.
وڵات
سعودیە
ژ. دانیشتوان
34.2 ملیۆن
پایتەخت
ڕیاز
زمان
عەرەبی
دراو
ڕیالی سعوودی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2