بەخێربێن بۆ تونس

تونس وڵاتێکە دەکەوێتە باکووری کیشوەری ئەفریقا، کە بە مێژوو و کلتوور و سروشتە جوانەکەی ناسراوە. کاتێک دەڕوانینە مێژووی تونس بۆمان دەردەکەوێت کە ئەم خاکە جێگەی سەرهەڵدان و ڕووخانی چەندین دەوڵەت و شارستانییەتی مەزن و چەندین گۆڕانکاری گەورەی کلتووری بووە، وەک ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانەکان. ئەم ئیمپڕاتۆریەتە چەندین کەلەپوور و شوێنەواری ناوازەی لە تونس بەجێهێشتووە، کە هەتا ئێستاش جێگەی بایەخ و سەرنجی گەشتیارانن لە سەرانسەری جیهاندا، و یەکێک لە ئەو شوێنەوارانە شانۆی El Jem Amphitheater. دواتر لە سەدەیی حەوتەمدا، کاتێک هۆزە عەرەبییەکان ئەم وڵاتەیان داگیرکرد، ئاینی ئیسلامیان تێدا بڵاوکردەوە و ئەم خاکەیان کرد بە بەشێک لە جیهانی ئیسلامی. پاشان لە سەدەیی سێزدەهەمدا، بنەماڵەی حافسیەکان-Hafsids Dynasty دێت، کە بۆ ماوەی چەند سەدەیەک لە حوکمڕانیکردنی ئەم ناوچەیە بەردەوامبوون. سەردەمی ئەم بنەماڵەیە بە گەشەسەندنی ئاین و ئەدەب و تەلارسازی ناسراوە. لە دوای ئەم بنەماڵەیەش، ئەم وڵاتە لەلایەن چەندین دەوڵەتانی دیکەوە داگیرکراوە، یەکێک لەوانەش ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیەکان بوو. پاشان تونس بوو بە بەشێک لە پارێزگاری وڵاتی فەڕەنسا هەتا ساڵی 1956، کە لە کۆتاییدا توانیان سەربەخۆیی خۆیان بەدەست بهێنن. لە ئەو کاتەوە ئەم وڵاتە بە بەردەوامی لە گەشەسەندندایە و بە چەندین گۆڕانکاری گرنگدا تێپەڕیوە.

شاری تونس پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە، کە لە ساڵی 1956 لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بووە بە پایتەخت. کاتێک گەشت بۆ ئەم شارە دەکەیت، بە کۆمەڵێک جێگەی مێژووی نایاب پێشوازیت لێدەکات، وەک Medina of Tunis، کە یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی ئەم شارە و تێیدا دەتوانی خۆت نقووم بکەیت لە مێژووی ئەم وڵاتە و سەردانی چەندین مزگەوت و کۆشک و قوتابخانە بکەیت کە ئەم جێگەیە لەخۆیان دەگرێت. پاشان پێویستە سەردانی مۆزەخانەیی Bardo National Museum بکەیت، کە تێیدا دەتوانی تەماشایی پاشماوەیی مێژووی وڵاتی تونس بکەیت، بەتایبەت ئاسەوارەکانی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانەکان. بەڵام ئەگەر ئارەزووت کرد سەردانی جێگەیەک بکەیت کە دەرفەتی بینینی سروشتی ئەم شارە بۆ بڕەخسێنێت، ئەوە سەردانی پارکی Belvedere Park بکە. ئەم پارکە یەکێکە لە گەورەترین پارکەکانی ئەم شارە، کە باخچەیەکی ئاژەڵان لە خۆدەگرێت و لە ئەم پارکەدا دەتوانی تەماشایی دیمەنێکی پانۆرامایی ئەم شارەش بکەیت. بێگومان کاتێک سەردانی ئەم وڵاتە جوانە دەکەیت، نابێت خواردنە بەتامەکانیان لەدەست خۆت بدەیت، وەک Lablabi (شۆربایەکی نۆکە، کە بە سیر و کەمون و زەیتی زەیتون ئامادە دەکرێت، زۆرجار لەگەڵ نان و هێلکەی کوڵاو پێشکەش دەکرێت) و Brik (خواردنێکی بەناوبانگی سەرشەقامە، کە پێکهاتووە لە هەویرێکی تەنک پڕ لە هێلکە و ماسی تونە و بازالیا و پاشان سووردەکرێتەوە) و Makroud (شیرینیەکە لە هەویری سمید دروست دەکرێت کە پڕە لە خورما یان بادەم، پاشان سوور دەکرێتەوە و هەنگوینی بەسەردادەکرێت).

ئایا دەزانی؟

  • زۆرێک لە دیمەنەکانی Star Wars لە تونس وێنەگیراون.
  • تونس خاوەنی زۆرترین شوێنەوار و پاشماوەی پارێزراوی دەوڵەتی ڕۆمانەکانە لە جیهاندا.
  • تونس خاوەنی گەورەترین شانۆیی مێژووییە، کە ناسراوە بە El Jem Amphitheater.
  • جێگەی گەشتیاری Medina of Tunis زیاتر لە 700 مۆنۆمێنتی تێدایە.
وڵات
تونس
ژ. دانیشتوان
12.3 ملیۆن
پایتەخت
تونس
زمان
عەرەبی
دراو
دیناری تونسی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2