بەخێربێن بۆ بەلجیکا

بەلجیکا وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەوروپا و هاوسنووری وڵاتەکانی فەڕەنسا و هۆڵەندا و لوکسەمبۆرگ و ئەڵمانیایە. بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیەکەیەوە، ئەم وڵاتە بووەتە ناوەندی بازرگانی و سیاسی نێودەوڵەتی. لەگەڵ ئەوەشدا شوێنێکی نایابە بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری مێژوویی و مۆدێرن. کاتێک گەشت دەکەیت بۆ بەلجیکا بۆت دەردەکەوێت کە بە پێچەوانەی وڵاتەکانی دیکە، سێ زمانی فەرمی هەیە، کە بریتین لە: هۆڵەندی و فەڕەنسی و ئەڵمانی. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەشی باکووری ئەم خاکە کە ناسراوە بە فلاندەرس-Flanders پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ وڵاتی هۆڵەندادا هەیە و لە ساڵی 1815دا بەشێک بووە لە هۆڵەندا، لەبەر ئەم هۆکارەش زمانی فەرمی باکووری بەلجیکا هۆڵەندییە. پاشان زمانی فەڕەنسی دێت کە بە شێوەیەکی بەرفراوان قسەی پێدەکرێت و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسا لە ساڵی 1795 کە بەلجیکا بۆ ماوەیەک بوو بە بەشێک لە وڵاتی فەڕەنسا. لەبەر ئەم هۆکارەش لە ئێستادا زمانی فەرمی بەشی باشووری بەلجیکا کە بە والۆنیا-Wallonia ناسراوە فەڕەنسیە. لەکۆتاییدا، پێش جەنگی جیهانی یەکەم بەشێکی بچووکی ڕۆژهەڵاتی بەلجیکا سەر بە ئیمپڕاتۆریەتی ئەڵمانیا بووە. دواتر، لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، خرایەوە سەر بەلجیکا، بەم جۆرەش زمانی هۆڵەندی ئێستا یەکێکە لە زمانە فەرمیەکانی ئەم وڵاتە. هەرچەندە وڵاتی بەلجیکا بە درێژایی مێژووی چەندین جار داگیرکراوە، بەڵام لە ساڵی 1830دا سەربەخۆبوونی خۆی ڕاگەیاند و لە دوای جەنگی جیهانی دووەم گەشەی ئابووری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.

پایتەختی وڵاتی بەلجیکا شاری برۆکسلە. ئەم شارە خاوەنی زیاتر لە 1.25 ملیۆن دانیشتوانە و زمانی فەرمی ئەم شارەش فەڕەنسی و هۆڵەندییە. برۆکسل تێکەڵەیەکی تەواوە لە کلتوور و مێژوو هەروەها بە کۆمەڵێک جێگەی خەیاڵی پێشوازیت لێدەکات، وەک Notre-Dame du Sablon، کە تێیدا دەتوانی زیاتر ئاشنایی مێژووی ئەم وڵاتە ببیت. پاشان پێویستە سەردانی Magritte Museum بکەیت، چونکە تێیدا دەتوانی چەندین کاری هونەری هونەرمەندە بەناوبانگەکانی تێدا بدۆزیتەوە، وەک کارەکانی René Magritte. بەڵام نابێت Les Galeries Royales Saint-Hubert لەدەست خۆت بدەیت، لەبەرئەوەی ئەمە یەکێکە لە کۆنترین بازاڕەکانی ئەوروپا و هەروەها دەتوانی کاتێکی نایابی لێ بەسەربەریت بە پیاسەکردن تێیدا و کۆمەڵێک دیاری و کەلوپەلی ناوازەی لێ بکڕیت. پاش بازاریکردنەکە، سەردانی Delirium Cafe بکە، بۆ ئەوەی پشوو بدەیت و کاتێکی خۆش بەسەربەیت. بێگومان لە کاتی گەشتەکەتدا، پێویستە ئەم خواردنە بەتامانەی بەلجیکا تاقی بکەیتەوە، وەک Waterzooi (شۆربایەکی کرێمیە کە لە هێلکە، سەوزە و مریشک یان ماسی دروستدەکرێت) و Speculoos (پسکیتی بەلجیکی لەگەڵ قاوە دەخورێت).

ئایا دەزانی؟

  • بەلجیکا بە “مەیدانی جەنگی ئەوروپا” ناسراوە چونکە ئەم وڵاتە وەک مەیدانی جەنگ لە نێوان زۆرێک لە هێزەکانی ئەوروپا و هەروەها لە ماوەی هەردوو جەنگی جیهانیدا خزمەتی کردووە.
  • وشەی “سپا” لە شارۆچکەی سپا لە بەلجیکاوە سەرچاوەی گرتووە.
  • بەلجیکیەکان حەزیان لە پاسکیل لێخوڕینە و لە زۆربەی گەشتە کورتەکاندا پاسکیل بەکاردەهێنن.
  • لە بەلجیکا پێویستە هەموو کەسێک دەنگ بدات لە کاتی دەنگدان.
  • بەلجیکیەکان ئاژەڵی ماڵییان زۆر خۆشدەوێت، لەبەرئەوە زۆربەی خێزانەکان لە بەلجیکا ئاژەڵی ماڵییان هەیە.
  • بەلجیکا نزیکەی 400 ساڵە چۆکلێت بەرهەم دەهێنێت.
وڵات
بەلجیکا
ژ. دانیشتوان
11.74 ملیۆن
پایتەخت
برۆکسل
زمان
هۆڵەندی و فەڕەنسی و ئەڵمانی
دراو
یۆرۆ

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2