بەخێربێن بۆ بولگاریا
بولگاریا وڵاتێکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا، لە بەشی نیمچە دوورگەی بالکان. هەروەها هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتەکانی تورکیا و سربیا و باکووری مەقدۆنیا و یۆنان و ڕۆمانیا. کاتێک لە مێژووری ئەم وڵاتە دەڕوانین بۆمان دەردەکەوێت کە هەر لە سەدەکانی کۆنەوە بەهێزبوون و هەمیشە هەوڵیانداوە لەپێناو بوون بە دەوڵەت و سەربەخۆبوون. هەرچەندە کە لەلایەن هێزەکانی تراکیەکان و ڕۆمانەکانەوە داگیرکرابوون، بەڵام هەر بە زووی لە ساڵی 681دا یەکەم ئیمپڕاتۆریەتی بالگاری دامەزرا لەلایەن خان ئەسپەرووە-Khan Asparuh. ئەم ئیمپڕاتۆریەتە گەشەیەکی گەورەی کرد و بوو بە یەکێک لە دەوڵەتە بەهێزەکانی ناوچەی بالکان، کە بە دەستکەوتە کلتووریەکان و هێزی سەربازی ناسراوبوو. بەڵام لە ساڵی 1396 بۆ 1878 بولگاریا لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیەکانەوە داگیرکرا و لە ئەم ماوەیەدا عوسمانیەکان کاریگەریەکی بەرچاوی لە کلتوور و دابونەریتی بولگاریا کرد. هەرچەندە بولگاریەکان دووبارە جەنگانەوە بۆ ئازادی لە سەدەکانی هەژدەهەم و نۆزدەهەم و لە کۆتاییدا لە ساڵی 1908دا سەربەخۆبوونی خۆیان بە تەواوی ڕاگەیاند، بەڵام جارێکی دیکە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەت داگیرکرایەوە. دواجار بولگاریا لە ساڵی 1991 سەربەخۆبوونی خۆی بەدەستهێنایەوە و لە ئەو کاتەوە ئەم ناوچەیە گەشە و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
سۆفیا پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی بولگاریایە و زیاتر لە 1.29 ملیۆن خەڵک تێیدا دەژی. لە ئێستادا ئەم شارە بە سومبولی بولگاریا دادەنرێت و هەروەها کاریگەریەکانی چەندین شارستانیەتی وەک یۆنانیەکان و ڕۆمانەکان و عوسمانیەکان و بیزەنتیەکانی تێدا دەبینرێت. نەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو ئەم شارە ناوەندی ئابووری ئەم وڵاتەیە و چەندین کۆمپانیا و زانکۆ و دامەزراوەی تێدایە. بێگومان هەر کاتێک گەشت بکەیت بۆ ئەم شارە بە کۆمەڵێک جێگەی ناوازە پێشوازیت لێ دەکات، وەک St. Alexander Nevski Cathedral. ئەم کەنیسەیە بە سومبولی شاری سۆفیا دادەنرێت و یەکێکە لە کۆنترین کەنیسەکانی جیهان، کە بە تەلارسازییەکەی بەناوبانگە. بەڵام ئەگەر ویستت زیاتر بەناو مێژوودا گەشت بکەیت، ئەوە پێویستە سەردانی St. George Rotunda بکەیت، مێژووی ئەم باڵەخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیی چوارەم و شوێنێکی گونجاوە بۆ بینینی پشماوەی مرۆڤایەتی سەدە کۆنەکان. بەڵام ئەگەر ئارەزووت کرد کە زیاتر ئاشنایی ژیانی ڕۆژانەی بولگاریەکان ببیت، ئەوە پێویستە سەردانی Vitosha Boulevard بکەیت، چونکە شەقامێکی بەناوبانگە و دەتوانی پیاسە و بازاڕی کردن و نان خواردن و کۆمەڵێک چالاکی دیکەی لێ بکەیت. بێگومان لەکاتی پیاسەکردن و بەسەربردنی کاتێکی لەبیرنەکراو دیمەنێکی نموونەی چیای Vitosha Mountain دەبێت. بێگومان ناکرێ گەشت بکەیت بۆ ئەم وڵاتە نموونەیە و خواردنەکانی تاقی نەکەیتەوە، کە هەندێکیان بریتین لە: Banitsa (هەویرکارییەکی کلاسیکییە پێکدێت لە چینێک هەویری فیلۆ پڕ لە پەنیر و هێلکە و هەندێکجار کولەکە یان سپێناخ) و Kebapche (وەک کەباب، سۆسەجی گۆشتی برژاوە) و Baklava (زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم هەویرکاری بەتام و بەتام هاوبەش دەکەن. کە لە چەند چینێک هەویری فیلۆ پێکهاتووە کە بە گوێز و شیلە پێچراوە).
ئایا دەزانی؟