بەخێربێن بۆ ئەڵمانیا

ئەڵمانیا وڵاتێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپا و بە فەرمی بە کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا-Bundesrepublik Deutschland ناسراوە. هەروەها دراوسێیە لەگەڵ وڵاتەکانی فەڕەنسا و لوسکەمبۆرگ و بەلجیکا و هۆڵەندا و نەمسا و دانیمارک و پۆڵەندا و کۆماری چیک. ئەم وڵاتە بە درێژای مێژووی بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە. بۆ نموونە لە سەردەمی کۆندا ئەم خاکە هۆزە جۆراوجۆرەکانی ئەڵمانی تێیدا نیشتەجێبوون. پاشان لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانەکانەوە و دواتر لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی فرانکەوە داگیرکراوە. یەکەم جار کە ئەم وڵاتە یەکخرا لە ساڵی 1871دا بوو لەلایەن ئۆتۆ ڤۆن بیسمارک-Otto von Bismarck کە ئیمپڕاتۆریەتی ئەڵمانیایی دامەزراند. هەرچەندە ئەڵمانیا لە هەردوو جەنگی جیهاندا ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو، بەڵام دواتر بۆ دوو پارچە دابەشکرا، کە بریتی بوون لە: ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات و ئەڵمانیای ڕۆژئاوا. لە دوای ئەم دابەشکردنە دیواری بەرلین دروستکرا، کە ئەمەش بۆ جەختکردنەوە بوو لە دابەشکردنەوەکە. بەڵام لە کۆتاییدا، لە ساڵی 1989دا، ئەڵمانییەکان توانیان دیواری بەرلین بڕووخێنن و لە 3ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1990 ئەڵمانیا بووەوە بە یەک پارچە. ئێستا ئەم وڵاتە یەکێکە لەبەهێزترین وڵاتەکانی جیهان لە بواری ئابووریدا و دابینکەری سەرەکی ئامێرەکانی ناوماڵ و ئۆتۆمبێل و ماددە کیمیاوییەکانە. هەروەها، ئەڵمانییەکان بەناوبانگن بۆ کارامەییەکانیان لە بواری ئەندازیاریدا و خاوەنی کۆمەڵێک کۆمپانیایی گەورەی ئۆتۆمبێلن، وەک BMW و Siemens و Volkswagen.

شاری بەرلین جگە لە ئەوەی کە پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیایە، خۆشەویسترین و گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە. ئەم شارە لەساڵی 1871دا بووە بە پایتەخت و هەروەها بووە بە ناوەندی مێژوو و کلتوور و جوانییەکانی ئەڵمانیا. کاتێک گەشت دەکەیت بۆ ئەم شارە، بە کۆمەڵێک جێگەی ناوازە پێشوازیت لێ دەکات، وەک East Side Gallery. ئەم گەلەریە تەرخانکراوە بۆ دیواری بەرلین، کە ڕازێنراوەتەوە بە کۆمەڵێک لە کارەکانی نیگارکێشە جیهانییەکان و هەروەها بە سومبولی یەکگرتنەوەی خاکی ئەڵمانیا دادەنرێت. پاشان پێویستە سەردانی Berlin TV Tower بکەیت، چونکە ئەمە چێشتخانەیەکی خولاوەیە، کە دیمەنێکی پانۆرامای 360 پلەی شاری بەرلین نیشان دەدات. ئەمەش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ تۆمارکردنی یادگاری بێوێنە. دواتر پێویستە سەردانی Tiergarten بکەیت. ئەم پارکە گەورەترین و بەناوبانگترین پارکی شاری بەرلینە و باشترین شوێنە بۆ پیاسەکردن و بەسەربردنی کاتێکی نایاب. بێگومان نابێت خواردنە بەتامەکانی ئەڵمانیا لەدەست خۆت بدەیت لە کاتی گەشتکردنتدا، وەک Schnitzel (نان لەگەڵ گۆشتی سورەوەکراو) و Pretzel (جۆرێک لە نانی برژاو، بە شێوەی گرێ) و Spatzle ( نوودڵ یاخود دەمپڵینگ بە هێلکە) و Black Forest Cake ( کێکی ئیسفنجی بە چۆکلێت) و Red Berry Pudding (تێکەڵەیەک لە تووی سوور لەگەڵ سۆسی ڤانیلا یان کرێم).

ئایا دەزانی؟

  • ئەڵمانییەکان ژمارەی خانوویان نییە. خانوەکان بە ناوی خێزان دەناسرێنەوە و پۆستەچیی پۆستە بە ناوی خێزان دەگەیەنێت، تەنانەت لە باڵەخانەکانیشدا هەمان شێواز بەکاردەهێندرێت.
  • تێچووی مردن لە ئەڵمانیا زۆرە. بە هۆی ئەوەی یاسای توند سەبارەت بە پرسە دانراوە، کێبڕکێیەکی کەمتر لە پیشەسازی پرسەدا هەیە!
  • زۆر خەڵکی ناوخۆ نابینیت کە داوا بکەن پاشماوەی خواردنەکانیان لە چێشتخانەکان ببەنەوە ماڵەوە.
  • ئەڵمانییەکان پارەی کاش بە باشتر دەزانن وەک لە کرێدیت کارتەکان کاتێک بازاڕی دەکەن.
  • ئەڵمانیا خاوەن 20,000 بۆ 25,000 قەڵایە.
  • ئەڵمانیا خاوەن گەورەترین ئابوورییە لە یەکێتی ئەوروپا و دوای ئەویش فەڕەنسا و ئیتاڵیا دێن.
  • زمانی ئەڵمانی لە ڕیزبەندی پێنجەم دێت کە فێرخوازان لە سەرانسەری جیهاندا فێری دەبن.
وڵات
ئەڵمانیا
ژ. دانیشتوان
84.4 ملیۆن
پایتەخت
بەرلین
زمان
ئەڵمانی
دراو
یۆرۆ

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2