بەخێربێن بۆ ئەندۆنیزیا

ئەندۆنیزیا یاخود کۆماری ئەندۆنیزیا وڵاتێکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا و دراوسێی وڵاتەکانی مالیزیا، پاپوا نیو گینیا، تیمۆری ڕۆژهەڵات، فلیپین و ئوسترالیا و سەنگاپورە. ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە زیاترە لە 283 ملیۆن خەڵک، ئەمەش دەیکاتە چوارەم وڵات لە جیهاندا کە خاوەنی زۆرترین دانیشتوان بێت. هەروەها بە گوێرەی ڕاپرسیەکی ساڵی 2018، لە ٪86.7ی دانیشتوانەکەی (کە یەکسانە بە 231 ملیۆن ئەندۆنیزی) موسڵمانن، کە ئەمەش دەیکاتە گەورەترین وڵاتی موسڵمانان، کە ئیسلام تێیدا زۆرترین شوێنکەوتووی هەیە. شایەنی باسە بڵاوبوونەوەی ئاینی ئیسلام لە سەدەیی سێزدەهەم لەلایەن بازرگانە موسڵمانە عەرەبەکانەوە لە باکووری سۆماترای ئەم وڵاتە دەستی پێکرد. هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی یەکێکی دیکەیە لە تایبەتمەندیەکانی ئەندۆنیزیەکان، کە کاریگەری دێرژخایەنی لەسەریان هەبووە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارەی کە هەرچەندە لە ساڵی 1945دا سەربەخۆبوونی خۆیان ڕاگەیاند، بەڵام ئەم ڕاگەیاندنە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ناکۆکی بووەوە لەگەڵ داگیرکەرانی و یەکێکیش لەوانە هۆڵەندیەکان بوو. کە پاش چوار ساڵ هەوڵدان، لە کۆتایدا لە ساڵی 1949دا لە سەرانسەری جیهاندا دان بە سەربەخۆبوونی ئەندۆنیزیادا نرا. ئێستاش ئەم وڵاتە بە سروشتە جوانەکەی و کلتوورە دەوڵەمەندەکەی بەناوبانگە.

پایتەختی وڵاتی ئەندۆنیزیا شاری جاکارتایە، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە لە 10ملیۆن خەڵک، ئەمەش دەیکاتە قەرەباڵغترین شاری ئەم وڵاتە و هەروەها یەکێک لە قەرەباڵغترین شارەکانی جیهان. جاکارتا سەرەتا لە سەدەیی چوارەم دەمەزرا و بووە بەشێک لە شانشینی هیندۆسی تارومانگارا – Hindu Kingdom of Tarumanagara. دواتر کاتێک لەلایەن هۆڵەندیەکانەوە داگیرکرا، ناوەکەی گۆڕدرا بۆ باتافیا – Batavia. بەڵام کاتێک ئەندۆنیزیا سەربەخۆبوونی خۆی ڕاگەیاند لە ساڵی 1945دا، دووبارە ناوی شارەکە گۆڕدرایەوە بۆ جاکارتا – Jakarta و کرایە پایتەختی وڵاتەکە. ئەم شارە بە کۆمەڵێک جێگەی ناوازە پێشوازی لە سەردانیکەرانی دەکات و یەکێک لە شوێنە شاهانەکانی National Monument (Monas). ئەم مۆنۆمێنتە سیمبولی سەربەخۆبوونی ئیندۆنیزیایە و هەروەها دەکەوێتە گۆڕەپانی مێردیکا – Merdeka Square. ئەگەر دەتەوێت کاتێکی نایاب بەسەربەریت لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بە چێژ وەرگرتن لە خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ، ئەوە پێویستە سەردانی Sky Rink Jakarta بکەیت، کە دەکەوێتە ناو مۆڵی Mall Taman Anggrek. لەگەڵ ئەوەشدا نابێت Grand Indonesia لەدەست خۆت بدەیت، چونکە ئەم مۆڵە یەکێکە لە گەورەترین مۆڵەکانی بازاڕی کردن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیادا و تێیدا دەتوانی مارکەی ناوخۆیی ئەندۆنیزی و هەروەها نێودەوڵەتیشی لێبدۆزیتەوە. هەر ئەوەندە نییە، لە کاتی سەردانیکردنت بۆ ئەم شارە، دەتوانیت ئەم خواردنە ئەندۆنیزیانە تاقی بکەیتەوە، وەک Nasi Goreng (پێکهاتووە لە برنجی سورەوەکراو لەگەڵ هێلکەی سورەوەکراو و ڕۆبیان و خەیارشۆر) و Soto (شۆربایەکە پێکهاتووە لە گۆشت و سەرزەوات) و Klepon (پێکهاتووە لە کێکی برنجی شیرین داپۆشراوە بە گوێزی هیندی وردکراو و پڕ لە شیلەی خورما).

ئایا دەزانی؟

  • ئەندۆنیزیا خاوەنی یەکێک لە گەورەترین کانەکانی زێڕە لە جیهاندا.
  • زیاتر لە ٪50ی ئەم وڵاتە دارستانە.
  • زیاتر لە 700 زمان لەلایەن دانیشتوانی ئەم وڵاتە ڕۆژانە بەکاردێت.
  • لە ئەندۆنیزیا ساڵانە لانی کەم تەقینەوەی گڕکانێک ڕوودەدات.
وڵات
ئەندۆنیزیا
ژ. دانیشتوان
283.5 ملیۆن
پایتەخت
جاکارتا
زمان
ئەندۆنیزی
دراو
ڕوپیەی ئەندۆنیزی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2