بەخێربێن بۆ ئەفریقایی باشوور

ئەفریقایی باشوور وڵاتێکە دەکەوێتە باشووری کیشوەری ئەفریقا و بە فەرمی بە کۆماری ئەفریقایی باشوور ناسراوە، هەروەها هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتەکانی زیمبابوێ و مۆزامبیق و بۆتسوانا و ئیسواتینی و نامیبیا و لیسۆتۆ. ئەفریقایی باشوور بە مێژووە دەوڵەمەندەکەی و کلتوورە هەمەجۆرەکەی بەناوبانگە. یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین ڕاستی ئەم ناوچەیە ئەوەیە کە دانیشتوانی ڕۆژانە نزیکەی 30 زمان بەکاردەهێنن و 11یان زمانی فەرمی وڵاتەکەن. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کۆچکردن و داگیرکاری، وەک ئیمپڕاتۆریەتی بەریتانیا و چەندین هۆکاری دیکە. لە ئەنجامدا، لە ساڵی 1994دا حوکمەتی ئەفریقایی باشوور یازدە زمانی کرد بە فەرمی، کە بریتین لە:ئەفریقی، ئینگلیزی، ندبێلێ، پێدی، سۆتۆ، زمانی ئاماژەی ئەفریقی باشوور، سواتی، سونگا، سوانا، شیڤێندا، خۆسا و زولو. ئەوە هەموو شتێک نییە، چونکە ئەم وڵاتە سێ پایتەختی هەیە، کە گرنگی مێژووی و کلتووری ناوچەکە پیشان دەدان، لە ساڵی 1910دا لە کاتی ڕێکخستنی وڵاتی ئەفریقایی باشوور، شارەکانی کەیپ تاون و پریتۆریا و بلۆمفۆنتین وەک پایتەخت دانران، کە ئەمەش لە پێناو هاوسەنگی هێز و گونجاندن و بەرژەوەندی ناوچە جیاوازەکاندا بوو.

– پایتەختی یەکەم پریتۆریایە. ئەم شارە پایتەختی کارگێڕی و لقی جێبەجێکاری حوکمەتە، کە سەرۆک کۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران دەگرێتەوە. پریتۆریا بە مێژووەکەی و هەروەها درەختی جاکاران ناسراوە و خاوەنی کۆمەڵێک جێگەی ناوازەیە، کە دەتوانیت سەردانیان بکەیت، وەک Church Square. ئەم گۆرەپانە بە دڵی مێژووی پریتۆریا ناسراوە و دیمەنێکی تەلارسازی سەرنجڕاکێش و جوانی هەیە. هەروەها Pretoria National Botanical یەکێکی دیکەیە لە جێگە نایابەکانی ئەم شارە کە دەتوانی کاتێکی ئارامی تێدا بەسەربەریت.

– پایتەختی دووەم بلۆمفۆنتینە. ئەم شارە پایتەختی دادوەرییە، کە دادگای باڵای وڵاتەکەی تێدایە. بلۆمفۆنتین بەناوبانگە بە مێژووە دەوڵەمەندەکەی و کلتوور و دیمەنە خەیاڵیەکانی. شایەنی باسە کە ئەم پایتەختە بە بەراورد بە هەردوو پایتەختەکانی دیکە خاوەن کەشێکی ئارامترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی چەندین شوێنی شاهانە و چالاکی بەچێژە، وەک National Museum. لە ئەم مۆزەخانەیە دەتوانی زیاتر ئاشنای مێژووی ئەم وڵاتە ببیت و تێگەیشتنێکی باشترت هەبێت. بەڵام نابێت Maselspoort Resort لەدەست خۆت بدەیت، چونکە لە ئەم سەیرانگایە دەتوانی چێژ لە ڕاوکردن و بەلەم لێخوڕین و کاپمین وەربگریت.

– پایتەختی سێیەم کەیپ تاونە. ئەم شارە پایتەختی یاسا دانانە و پەرلەمانی وڵات لە ئەم شارەدایە. کەیپ تاون بەناوبانگە بە سروشتە جوانەکەی، وەک چیاکانی Table Mountain. لە ئەم جێگەیە دەتوانی سەیری دیمەنێکی پانۆرامایی شاری کەیپ تاون و کەنارەکانی دەوروبەری بکەیت. پاشان نابێت Boulders Beach لەدەست خۆت بدەیت، چونکە لە ئەم کەنارە سەدان پەنگوینی لێیە و لێرە دەتوانی ئەزموونێکی بێ هاوتا بکەیت.

بێگومان کاتێک خۆشترین کاتەکانت لە یەکێک لە ئەم شارانەی وڵاتی ئەفریقایی باشوور بەسەردەبەیت، پێویستە هەندێک لە خواردنەکانیشیان تاقی بکەیتەوە، وەک Bobotie (پێکهاتووە لە گۆشتی قیمەکراو و بەهارات و میوەی وشک لەگەڵ برنجی زەرد) و Biltong (گۆشتی وشککراوە، ئەم خواردنە یەکێکە لە بەناوبانگترین خواردنەکانی ئەفریقایی باشوور) و Melktert (هەویرکاری کە پڕکراوە لە کاستەر).

ئایا دەزانی؟

  • زۆربەی گوێزی ماکادیمیا لە ئەفریقایی باشوورەوە دێت.
  • گەورەترین بەرهەمهێنەری گۆشتە لە کیشوەری ئەفریقادا.
  • گەورەترین خشۆک لە جیهاندا، کیسەڵی پشت چەرمە، کە لە ئاوەکانی ئەفریقایی باشووردا دەدۆزرێتەوە.
  • نزیکەی 1/5 زێڕی جیهان لە کانەکانی ئەفریقایی باشوورەوە دێت.
  • گەورەترین باڵندەی جیهان کە وشترمرخە، لێرە دەدۆزرێتەوە.
  • لە هەر پێنج پێگەیشتوویەک لە ئەفریقایی باشوور، مانگانە جارێک سەردانی هۆڵی وەرزشی یان یانەیەکی تەندروستی دەکات.
وڵات
ئەفریقایی باشوور
ژ. دانیشتوان
64.2 ملیۆن
پایتەخت
کەیپ تاون و پریتۆریا و بلۆمفۆنتین
زمان
ئەفریقی، ئینگلیزی، ندبێلێ، پێدی، سۆتۆ، زمانی ئاماژەی ئەفریقی باشوور، سواتی، سونگا، سوانا، شیڤێندا، خۆسا و زولو
دراو
ڕاندی ئەفریقای باشوور

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2