بەخێربێن بۆ ئیتاڵیا

وڵاتی ئیتاڵیا، کە بە جوانی و کلتوور و خواردنە بەتامەکانی بەناوبانگە لە جیهاندا، دەکەوێتە باشووری کیشوەری ئەوروپا. لەگەڵ ئەوانەشدا، خاوەن مێژوویەکی هێندە دەوڵەمەندە کاتێک لێیدەڕوانیت ئەزموونێکی بێهاوتا و ناوازەت پێدەبەخشێت. لەڕووی مێژووەوە ئەم خاکە هەمیشە یەکێک بووە لە ناوچە گرنگەکانی ئەوروپا و هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆر بە دڵی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانەکان ناسراوە، کە لە ساڵی 27 پ.ز دەست پێدەکات هەتا ساڵی 476ز. لە ئەم ماوەیەدا ئەم ئیمپڕاتۆریەتە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زمان و یاسا و تەلارسازی ئیتاڵیادا هەبووە. بەڵام دواتر ئەم خاکە دابەشکرا بۆ چەند ناوچەیەکی سەرەکی و هەندێکیان بریتیبوون لە: جەنەوا-Genoa و فلۆرێنسا-Florence و ڤینیسیا-Venice. بەڵام لە سەدەیی نۆزدەهەم بزووتنەوەیەک بەناوی Risorgimento سەریهەڵدا، کە بووە هۆی یەکگرتنەوەی هەموو خاکی ئیتاڵیا. پاشان لە ساڵی 1946 ئیتاڵیا بوو بە کۆمار و لە ئەو کاتەوە ئەم وڵاتە گەشەیەکی بەرچاوی لە بواری ئابووری و پیشەسازیدا بەخۆیەوە بینیوە و یەکێکە لە خاوەن ئابوورییە پێشەنگەکانی جیهان.

پایتەختی وڵاتی ئیتاڵیا شاری ڕۆمایە. ئەم شارە لەگەڵ یەکگرتنەوەی خاکی ئیتاڵیا بە پایتەختی وڵاتی ئیتاڵیا لە سەدەیی نۆزدەهەم هەڵبژێردرا. لە ئێستادا بە مێژووە دەوڵەمەندەکەی و شوێنەوارە سەرسوڕهێنەرەکانی و خواردنە بەتامەکانی لەسەرانسەری جیهاندا ناسراوە. هەندێک لە جوانیەکانی بریتین لە: Colosseum، ئەم شانۆیە سومبولێکی شاهانەی شاری ڕۆمایە و نابێت لەدەست خۆتی بدەیت. پاشان پێویستە سەردانی The Vatican Museums and the Sistine Chapel بکەیت کە دوو جێگەی ناوازەیتری ڕۆمان. یەکەمیان کە The Vatican Museums، ژمارەیەکی زۆری کاری هونەر و ئاسەواری مێژووی پێشکەش دەکات، دووەم جێگە The Sistine Chapel، کە سەقفە بەناوبانگەکەی هونەرمەند مایکڵ ئەنجیلۆ-Michelangeloیە کە لە ساڵی 1508 بۆ ساڵی 1512 ئەم ئاکارا نایابەی کێشا. لەگەڵ ئەوەشدا، نابێت Piazza Navona لەدەست خۆت بدەیت، چونکە ئەم گۆڕەپانە سەرنجڕاکێشە کۆمەڵێک بینایی مێژووی و نافورەی چوار ڕووبارە بەناوبانگەی بێرنینی-Bernini لەخۆدەگرێت. بێگومان ئەمەش دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ قاتیکردنەوە تامی ڕەسەنی خواردنە ئیتاڵیەکان ، وەک Pizza (Margherita و Napolitana) و Pasta (Spaghetti Carbonara و Lasagna و Pesto Pasta) و Risotto (Risotto alla Milanese و Seafood Risotto) و Tiramisu و Gelato.

ئایا دەزانی؟

  • ئیتاڵیا یەکێکە لە نوێترین وڵاتەکانی ڕۆژئاوای ئەوروپا.
  • ئیتاڵییەکان تەمەنیان لە زۆربەی ئەوروپیەکانی دیکە درێژترە.
  • پۆلیس ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی لێدەخوڕن لە ئیتاڵیا.
  • ڕۆما تەمەنی زیاتر لە 2000 ساڵە
  • ڕۆژنامە لە شاری ڤینیسیا لەدایک بووە.
  • ئابووری ئیتاڵیا هەشتەمین گەورەترین ئابووری جیهانە.
وڵات
ئیتاڵیا
ژ. دانیشتوان
59.27 ملیۆن
پایتەخت
ڕۆما
زمان
ئیتاڵی
دراو
یۆرۆ

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2