بەخێربێن بۆ کۆماری چیک

کۆماری چیک وڵاتێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپا و هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتەکانی پۆڵەندا، سلۆڤاکیا، نەمسا، و ئەڵمانیا. ئەم وڵاتە بە مێژووە دەوڵەمەندەکەی بەناوبانگە، کە تێکەڵەیەکە لە کلتوور و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکاندا. هەرچەندە بەدرێژایی مێژووی وڵاتی چیک، چەندین شارستانیەت لەم ناوچەیەدا نیشتەجێبوون، بەڵام سەرەتایی دروستبوونی وڵاتی چیک لە سەدەیی نۆیەم دەستپێدەکات، کاتێک بنەماڵەی پریمیسلید-Premyslid dynasty حوکمڕانی ناوچەکەیان دەکرد. هەروەها لە ساڵی 950دا دوقیەتی بۆهیمیا چووە پاڵ ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمی پیرۆز، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە دامەزراندنی کۆماری چیک. لەگەڵ ئەوەشدا، سەدەیی چواردەهەم بە سەردەمی زێڕینی ئەم خاکە دادەنرێت، چونکە شاری پراگ لە ئەم ماوەیەدا وەک ناوەندی سیاسی و کلتووری گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. هەرچەندە لە دوایدا ئەم ناوچەیە لەلایەن دەوڵەتانی دیکەوە داگیرکراوە، بەڵام لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، چیکۆسلۆڤاکیا (ئێستا بە کۆماری چیک و وڵاتی سلۆڤاکیا ناسراون؛ دوو وڵاتی جودا) سەربەخۆبوونی خۆی ڕاگەیاند. بەڵام تەمەنی کورت بوو لەبەرئەوەی دووبارە لەلایەن ناتزی ئەڵمانیا و پاشان یەکێتی سۆڤیەت داگیرکرایەوە. لەکۆتاییدا لە ساڵی 1993دا چیکۆسلۆڤاکیا بە ئاشتیانە دابەشبوون بۆ دوو وڵات، کە بریتین لە: سلۆڤاکیا و کۆماری چیک و سەربەخۆیی تەواوەتیان ڕاگەیاند.

پایتەختی کۆماری چیک شاری پراگە، کە لە ساڵی 1918وە وەک پایتەخت دیاریکراوە. هەرچەندە لە ئەو کاتەدا وەک پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا هەڵبژێردرا، بەڵام دواتر لە ساڵی 1993 کاتێک هەردوو وڵات لە یەک جیابوونەوە، شاری پراگ بە فەرمی وەک پایتەختی وڵاتی چیک مایەوە. لە ئێستادا ئەم شارە زیاتر لە 1 ملیۆن دانیشتوانی تێدا دەژی. لەکاتی گەشتکردنت بۆ شاری پراگ، بەکۆمەڵێک جێگە و شوێنی ناوازە پێشوازیت لێدەکات، وەک Prague Castle. ئەم قەڵایە یەکێکە لە گەورەترین قەڵا دێرینەکانی جیهان و کۆمەڵێک جێگەی شاهانە و دێرینی دیکە لە خۆدەگرێت، وەک Gothic St. Vitus Cathedral و Golden Lane و Old Royal Palace. پاشان پێویستە سەردانی Petrin Hill بکەیت، لەبەرئەوەی گردێکی سەرنجڕاکێشە و لێرە دەتوانی تەماشایی دیمەنێکی نایابی شاری پراگ بکەیت و چەندین باخچەی ناوازە و تاوەرێک کە لە تاوەری ئیڤڵ دەچێت لەخۆدەگرێت. لەگەڵ ئەوانەشدا نابێت سەردانیکردنی گۆڕەپانی Wenceslas Square لەدەست خۆت بدەیت، چونکە پڕە لە دوکان و هۆتێل و کافتریا و ڕێستۆرانت، دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ زیاتر ئاشنابوون بە کلتوور و خەڵکی چیک. بێگومان لە کاتی بەسەربردنی کاتێکی شاهانە لە ئەم وڵاتە جوانەدا، نابێت خواردنەکانیان تاقینەکەیتەوە، وەک Svíčková na smetaně (گۆشتی برژاو لە سۆسی سەوزەی کرێمی و لەگەڵ دەمپڵینگی نان پێشکەش دەکرێت) و Trdelník (هەویرکاری شیرین داپۆشراوە بە شەکر و گوێز) و Koláče (هەویرکاری شیرین پڕ لە میوە یان پەنیر یان تۆوی گوڵاڵە).

ئایا دەزانی؟

  • کۆماری چیک شەشەم سەلامەتترین وڵاتە بۆ ژیانکردن لە جیهاندا.
  • خاوەن زۆرترین قەڵایە.
  • لە ئەوروپا شاری پراگ بە “جوانترین شاری ئەوروپا” ناسراوە.
  • کۆماری چیک خاوەن کەمترین ڕێژەیی باوەڕداری ئاینییە.
وڵات
کۆماری چیک
ژ. دانیشتوان
10.67 ملیۆن
پایتەخت
پراگ
زمان
چیکی
دراو
کۆرۆنای چیکی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2