بەخێربێن بۆ سریلانکا

سریلانکا دوورگەیەکی سەرنجڕاکێشە کە دەکەوێتە باشووری کیشوەری ئاسیا و چواردەوردراوە بە گەرووی پالک و کەنداوی مەنار و ئۆقیانووسی هیندی و کەنداوی بەنگال. ئەم وڵاتە لە جیهاندا بە سروشتە جوانەکەی و کلتوورە دەوڵەمەندەکەی ناسراوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، خاوەن مێژوویەکی پڕ لە قۆناغی جیاواز و دەستکەوتی گرنگی مێژوویی و پێشکەوتنی مۆدێرنە. سەرەتا ئەم خاکە لە سەدەیی چوارەمی پێش زایین لەلایەن شانشینی ئەنورادهاپورا-Anuradhapura Kingdom داگیرکرا، کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە بڵاوبوونەوەی بودیزم و داڕشتنی کلتووری ئەم ناوچەیە. لەدوای ڕووخانی ئەم شانشینەش، لە سەدەیی دەیەمدا شانشینی پۆلۆناروا-Polonnaruwa Kingdom سەریهەڵدا، کە هۆکاربوو لە پشت پێشکەوتنەکانی ئەم ناوچەیە لە بواری ئاودێری و تەلارسازیدا. هەرچەندە خەڵکی سریلانکا هەوڵێکی زۆریاندا بۆ خۆپاراستن و بەرگریکردن لە داگیرکاریەکانی ئەوروپا، بەڵام لە سەدەیی شازدەهەم هەوڵەکانیان شکستی هێنا کاتێک پۆرتوگالییەکان دەستیان کردن بە کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە کەناراوەکانی ئەم وڵاتە. لە کۆتایدا لە ساڵی 1815، بەریتانییەکان دەستیان بەسەر هەموو ڕووبەری ئەم دوورگەیەدا گرت و پاشان ناوەکەیان گۆڕی بۆ سیلۆن-Ceylon. بەڵام یەکێک لە ئەو گۆڕانکاریە گەورانەی لە کاتی حوکمڕانی بەریتانییەکاندا ڕوویدا، بنیاتنانی کیڵگەی چایی بوو، کە هەتا ئێستاش بەشێکی گرنگی کلتووری سریلانکایە. هەرچەندە لە ساڵی 1948دا سریلانکا سەربەخۆیی تەواوەتی بەدەست هێنا، بەڵام لە ساڵی 1983 تا ساڵی 2009 دووچاری ململانێی ناوخۆیی نێوان حوکمەت و هێزی ئازادیخوازی تامیل ئیلام بووەوە، کە نەهامەتیی زۆری لێکەوتەوە. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، ئەم وڵاتە توانیویەتی سەرکەوتوانە دەست بە بنیاتنانەوە و گەشەسەندن بکاتەوە.

جیاواز لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، سریلانکا خاوەنی دوو پایتەختە. یەکەم پایتەخت شاری سری جایاواردێنپورا کۆتێیە، کە پایتەختی بەشی کارگێڕی و پەرلەمان و فەرمانگە حوکمییەکانە. بەهەمان شێوە، شاری کۆلۆمبۆ پایتەختەکەی دیکەی وڵاتی سریلانکایە، کە گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە و ناوەندی بازرگانی و ڕۆشنبیری و ئابووریە. هەردوو شارەکە گرنگی زۆریان هەیە بۆ کارکردن و گەشەسەندنی سریلانکا. هەرکاتێک گەشتت بۆ هەر یەک لە ئەم دوو شارە کرد، ئەوە بە کۆمەڵێک جێگە و شوێنی ناوازە پێشوازیت لێدەکەن. بۆ نموونە ئەگەر گەشتت بۆ شاری سری جایاواردێنپورا کۆتێی کرد، ئەوە پێویستە سەردانی Gangaramaya Temple بکەیت. ئەم پەرستگایە یەکێکە لە گرنگترین پەرستگاکانی بودایی سریلانکا، کە بەناوبانگە بە تەلاسازیەکی بێهاوتاکەی. پاشان دەبێت سەردانی Beddegana Wetland Park بکەیت، چونکە یەکێکە لە جوانترین پارکەکانی ئەم وڵاتە و شوێنێکی گونجاوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی ئارام و بینینی دیمەنێکی نایاب.

بەڵام ئەگەر بڕیارتدا گەشت بکەیت بۆ شاری کۆلۆمبۆ، ئەوە چەندین جێگەی تایبەتی لێیە بۆ گەڕان و بەسەربردنی کاتێکی ناوازە. بۆ نموونە، دەتوانیت سەردانی National Museum of Colombo بکەیت، لەبەرئەوەی لێرە دەتوانی ئاشنایی مێژوو و کلتووری سریلانکا ببیت و چەندین پاشماوەی سەردەمە جیاوازەکانی مێژوویی ئەم وڵاتە ببینیت. دواتر، پێویستە بچیت بۆ Lotus Tower، چونکە بەرزترین تاوەرە لە باشووری ئاسیادا و لێرە دەتوانی کۆمەڵێک دیمەنی سەرنجڕاکێشی شاری کۆلۆمبۆ و دەریا ببینیت. بەڵام نابێت Pettah Floating Market لەدەست خۆت بدەیت، لەبەرئەوەی بازاڕێکی بێهاوتایە و دەتوانیت چەندین بەرهەمی خۆماڵی سریلانکا لێرە بدۆزیتەوە. بێگومان کاتێک گەشت بۆ ئەم وڵاتە شاهانەیە دەکەیت، ئەوە پێویستە هەندێک لە خواردنەکانی سریلانکا تاقیبکەیتەوە، وەک Rice and Curry (کاری بە سەوزە و گۆشت یان ماسی دروست دەکرێت و لەگەڵ برنج پێشکەشدەکرێت) و Hoppers (جۆرێکە لە پانکێک کە لە ئاردی برنج و شیری گوێزی هیندی دروستدەکرێت و لەگەڵ سامبۆلی توون پێشکەشدەکرێت) و Watalappan (پودینگ یان کاستەری گوێزی هیندی بە تامی هێل و گوێز و شەکری خورما دروستدەکرێت).

ئایا دەزانی؟

  • سریلانکا بە هەڵبژاردنی یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئافرەت لە ساڵی دا1960 مێژووی لە جیهاندا تۆمارکرد، کە نەک تەنها یەک جار، بەڵکو سێ جار هەڵبژێردرا.
  • لە سریلانکا، وێنەگرتن لەلای بوداوە تاوانێکی گەورەیە.
  • گوڵ بە دیاری دانانرێت لە سریلانکا.
  • لە سریلانکا، پەرستگاکانی بودایی وەک کتێبخانە و قوتابخانە و خانەی بەساڵاچووانیش بەکاردەهێنرێن.
وڵات
سریلانکا
ژ. دانیشتوان
23 ملیۆن
پایتەخت
سری جایاواردێنپورا کۆتی و کۆلۆمبۆ
زمان
سینهالی و تامیل
دراو
ڕوپیەی سریلانکی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2