بەخێربێن بۆ هیندستان

وڵاتی هیندستان دەکەوێتە باشووری کیشوەری ئاسیا و هەروەها هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتەکانی چین، نیپاڵ، بوتان، پاکستان، بەنگلادیش، و میانمار. شایەنی باسە کە ئەم وڵاتە حەوتەم گەورەترین وڵات و دووەم پڕ دانیشتوانترین وڵاتی جیهانە. هیندستان بە کلتوورە هەمەچەشنەکەی و مێژووە دەوڵەمەندەکەی و سروشتە جوانەکەی ناسراوە. نەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو ئەم خاکە ماڵی چەندین شارستانیەتی مێژوویی بووە و بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە. بۆ نموونە، لە ساڵی 1500 پ.ز. کاتێک هیندۆ-ئارییەکان گەیشتنە ناوچەی هیندستان ڤێداکیان-Vedas لەگەڵ خۆیاندا هێنا، کە بە کۆنترین تێکستی هیندۆنیزم دادەنرێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ماوەی نێوان سەدەیی چواردەم بۆ سەدەیی شەشەم بە سەردەمی زێڕینی مێژووی هیندستان دادەنرێت، لەبەرئەوەی لە ئەم سەردەمەدا ئیمپراتۆریەتی گوپتا-Gupta Empire حوکمڕانی ئەم خاکەیان دەکرد و هەروەها بە پێشکەوتنەکانیان دەناسرێنەوە بەتایبەت لە بوارەکانی زانست و ئەستێرەناسی و هونەر و ئەدەب و بیرکاری. پاشان هیندستان لە سەدەکانی دواتر ڕووبەڕووی کۆمەڵێک داگیرکاری بووەوە و یەکێک لە دیارترینیان لە سەدەیی هەژدەهەم ڕوویدا، کاتێک ئەم ناوچەیە لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی بەریتانیەکانەوە داگیرکرا. بەڵام لە کۆتاییدا لە ساڵی 1947دا، بەڕابەرایەتی کۆمەڵێک کەسایەتی کاریگەری هیندستان وەک مهاتما گاندی و جەوهەر لال نەهرو سەربەخۆیی هیندستان ڕاگەیندرا لە دەست هێزی بەریتانیەکان.

پایتەختی وڵاتی هیندستان شاری نیودەلهیە و ئەم شارە ماڵی زیاتر لە 33 ملیۆن دانیشتوانە. شاری نیودەلهی یەکەمجار لە ساڵی 1931دا وەک پایتەختی هیندستانی بەریتانیا دیاریکرا، بەمەش جێگەی پایتەختی پێشووەی ناوچەکەی گرتەوە کە شاری کەلکەتای بوو. لە ئەو کاتەوە شاری نیودەلهی وەک پایتەختی وڵاتی هیندستان ماوەتەوە. ئەم شارە تێکەڵەیەکە لە پێشکەوتنە مۆدێرنەکانی و دیمەن و شوێنەوارە مێژووییەکانی. کاتێک گەشت بۆ ئەم شارە دەکەیت دەکەیت، بە کۆمەڵێک جێگەی نایاب پێشوازیت لێدەکات. بۆ نموونە، ئەگەر ئارەزووت کرد کە زیاتر ئاشنای مێژووی هیندستان ببیت، ئەوە پێویستە سەردانی India Gate بکەیت چونکە تارخانکراوە بە سەربازەکانی هیندستان کە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا گیانیان لەدەستداوە و وەک جێگەیەکی تایبەت و ناوازە لەلایەن خەڵکی ناوخۆ و بیانیەکانیەوە دەبینرێت. پاشان پێویستە سەردانی باخچەکانی Lodhi Gardens بکەیت، لەبەرئەوەی پارکێکی شاهانە و ناوازەیە بۆ بەسەربردنی کاتێکی نایاب لێی. بەڵام نابێت Chandni Chowk لەدەست خۆت بدەیت، چونکە ئەم بازاڕە یەکێکە لە کۆنترین و قەرەباڵغترین بازاڕەکانی ئەم شارە و بە خواردنی سەرشەقام و بەرهەمە ناوخۆیەکانی ناسراوە. بەدڵنیاییەوە هیندستان تەنها بە مێژوو و شوێنەوارەکانی بەناوبانگ نییە، بەڵکو خواردنی هیندستان بە یەکێک لە بەتامترین خواردنەکانی جیهان دادەنرێت، کە هەندێکیان بریتین لە: Butter Chicken (مریشک بە بەهارات لە سۆسی تەماتە دروستدەکرێت) و Biryani (لە برنج و بەهارات و گۆشت و سەوزەوات دروستدەکرێت) و Kheer (محەلەبی برنج بە هێل و زەعفەران و گوێز دروستدەکرێت).

ئایا دەزانی؟

  • وڵاتی هیندستان خاوەن زۆرترین مزگەوتە لە جیهاندا، کە ژمارەکەی دەگاتە 300،000 مزگەوت.
  • هیندستان تاکە وڵاتە زەریایەک بەناوی خۆیەوە ناونراوە، کە ئۆقیانووسی هیندیە.
  • سفر لە سیستەمی ژمارەکاندا لەلایەن ماتماتیکزانێکی هیندی داهێنرا، کە ناوی ئاریابهاتا-Aryabhatta بوو.
  • شەترەنج لە هیندستان داهێنرا.
وڵات
هیندستان
ژ. دانیشتوان
1.45 ملیار
پایتەخت
نیو دەلهی
زمان
هیندی و ئینگلیزی
دراو
ڕوپیەی هیندی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2