بەخێربێن بۆ مەغریب

مەغریب وڵاتێکی سەرنجڕاکێشە کە دەکەوێتە باکووری کیشوەری ئەفریقا و هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتەکانی جەزائیر و سەحرای ڕۆژئاوا، هەروەها هاوسنووری ئاوییە لەگەڵ دەریایی سپی ناوەڕاست و ئۆقیانووسی ئەتڵەسی. بەهۆی هەڵکەوتە ناوازەکەی لە خاڵی بەیەکگەیشتنی هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئەفریقا، ئەم خاکە لەکۆنەوە بووە بە سەنتەری کلتوور و مێژوو. شایەنی باسە کە سەرەتایی مێژووی مەغریب بە داگیرکارییەکانی فینیقییەکان-Phoenician colonization لە کەناراوەکانی ئەم وڵاتە لە نێوان سەدەکانی هەشتەم و شەشەمی پێش زایین دەستپێدەکان و پاشان بوو بە بەشێک لە ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانەکان. دواتر لە سەدەیی هەشتەمدا، لەگەڵ دامەزراندنی بنەماڵەی ئیدریس-Idrisid dynasty، یەکەم دەوڵەتی مەغریبی دامەزرا و لە ئەم ماوەیەدا ئاینی ئیسلام لەناو هۆزەکانی مەغریبدا بڵاوبووەوە. لەپاش ئەم بنەماڵەیە، ئەم ناوچەیە لەلایەن چەندین بنەماڵەی دیکەوە حوکمڕانی کراوە وەک ئەلموراڤید-Almoravid، ئەلموحەد-Almohad، مارینید-Marinid، و وەتەسەید-Wattasid. لە سەرەتایی سەدەیی بیستەمدا، مەغریب بوو بە بەشێک لە هەریەک لە وڵاتەکانی ئیسپانیا و فەڕەنسا. بەڵام لە ساڵی 1956دا توانی سەربەخۆبوونی خۆی ڕابگەیێنێت و لە ئەو کاتەوە وڵاتی مەغریب بە سروشتە جوانەکەی و کلتوورە نایابەکەی ناسراوە.

پایتەختی وڵاتی مەغریب شاری ڕەباتە. ئەم شارە بۆ یەکەمجار لە سەدەیی دوازدەهەم لەلایەن بنەماڵەی ئەلموحەدەوە-Almohad dynasty دامەزرا، کە وەک پەناگەیەکی سەربازەکان بنیاتنرا بۆ کاتی شەڕەکانی نێوان مەغریب و ئیسپانیا. پاشان لە سەدەیی حەڤدەهەمدا بوو بە سەنتەری چالاکی و ئۆپراسیۆنەکانی چەتەکانی بەربەر-Barbary pirates. بەڵام دواتر ئەم شارە بوو بە ناوەندی کارگێڕی وڵاتی فەڕەنسا لە مەغریب و لە ئەو کاتەوە وەک پایتەخت دیاریکرا. لە کاتی سەردانیکردنت بۆ مەغریب، شاری ڕەبات بە کۆمەڵێک شوێن و جێگەی ناوازە پێشوازیت لێدەکات، وەک Kasbah of the Udayas، کە شوێنێکی گونجاوە بۆ زیاتر ئاشنابوون بە مێژووی مەغریب و چەندین باخچەی تێدایە، هەروەها لێرە دەتوانی سەیری چەندین دیمەنی خەیاڵی زەریای ئەتڵەسی بکەیت. پاشان پێویستە سەردانی Mohammed VI Museum of Contemporary Arts بکەیت، کە مۆزەخانەیەکی ناوازەیە و لێرە چەندین کاری هونەری هونەرمەندە مەغریبیەکان نمایشکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، نابێت سەردانیکردنی Rabat Medina لەدەست خۆت بدەیت، چونکە لێرە دەتوانی پیاسە بە شەقامەکانی ئەم جێگە ناوازەیەدا بکەیت و سەردانی دوکانەکانی بازاڕی ڕەبات بکەیت. بێگومان لەکاتی گەشتکردنت بۆ ئەم شارە بێوێنەیە، پێویستە هەندێک لە خواردنە بەتامەکانی مەغریب تاقیبکەیتەوە، وەک Tagine (شۆربایەکە کە لە گۆشت و سەوزە و بەهارات دروستدەکرێت) و Pastilla (هەویرکاری تەنک پڕ لە مریشک و بادام و بەهارات) و Chebakia (هەویرکاری شیرین بە هەنگوین و کونجی داپۆشراوە).

ئایا دەزانی؟

  • مەغریب یەکەم وڵات بوو کە دانی بە سەربەخۆبوونی ئەمریکادا نا.
  • ژمارەی مۆبایل زۆرترە لە ژمارەی خەڵک لە مەغریب.
  • موسڵمانان ٪99ی دانیشتوانی مەغریب پێکدەهێنن.
  • لە مەغریب، هێمای خۆشەویستی جگەرە.
وڵات
مەغریب
ژ. دانیشتوان
38.2 ملیۆن
پایتەخت
ڕەبات
زمان
عەرەبی و بەربەری مەغریبی
دراو
درهەمی مەغریبی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2