بەخێربێن بۆ ڕووسیا
ڕووسیا وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا و باکووری کیشوەری ئاسیا، کە دەیکاتە یەکێک لە ئەو وڵاتانەی کە دەکەوێتە دوو کیشوەرەوە. هەروەها گەورەترین وڵاتی جیهانە و ڕووبەرەکەی زیاتر لە 17 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و خاوەنی 11 ناوچەی کات جیاوازە. بەهۆی گەورەیی ڕووبەرەکەی، ڕووسیا دراوسێی 14 وڵاتە، کە بریتین لە: نەرویج، فینلەندا، ئیستۆنیا، لاتڤیا، لیتوانیا، پۆڵەندا، بیلاڕووس، ئۆکرانیا، جۆرجیا، ئازەربایجان، چین، کازاخستان، مەنگۆلیا، و کۆریای باکوور. ئەم وڵاتە خاوەن مێژوویەکی زۆر دەوڵەمەند و هەمەچەشنە، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیی نۆیەم لەگەڵ دامەزراندی دەوڵەتی کیێڤ ڕووس-Kievan Rus’ state. لە سەدەیی شازدەهەمدا، ئەم خاکە بوو بە خاوەنی دەوڵەتێکی بەهێز لە ژێر هەردوو دەسەڵاتی تزاری ڕووسیا-Tsardom of Russia و پاشان ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسیا-Russian Empire لە سەدەیی هەژدەهەم. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، سەدەیی بیستەم بە بەناوبانگترین سەردەم لە مێژووی وڵاتی ڕووسیادا دادەنرێت لەبەرئەوەی لە ئەم ماوەیەدا ئەم وڵاتە بوو بە گەورەترین کۆماری یەکێتی سۆڤیەت، کە لە ساڵی 1922دا دامەزرا و لە ساڵی 1991 کۆتایی بە دەسەڵاتی هات. لەگەڵ ئەوەیی مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە، ڕووسیا خاوەن کلتوورێکی بێوێنەیە و هەروەها مۆسیقای فۆلکلۆری و سەما و ڤیستیڤاڵ و هونەر گرنگی تایبەتی خۆیان هەیە و خاوەن چەندین جێگە و بینایی کلتووری و مێژوویی گرنگە، وەک Moscow’s St. Basil’s Cathedral. نەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو ڕووسیا ماڵی هەندێک لە باشترین نووسەرەکانی جیهانە وەک ئانتۆن چێخۆف-Anton Chekhov و فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی-Fyodor Dostoevsky و لیۆ تۆلستۆی-Leo Tolstoy.
شاری مۆسکۆ پایتەختی وڵاتی ڕووسیایە و هەروەها گەورەترین شاری کیشوەری ئەوروپایە. ئەم شارە لە ساڵی 1712دا لە سەردەمی پیتەری مەزن-Peter the Great بە پایتەخت دانرا و لە ئێستادا زیاتر لە 13 ملیۆن دانیشتوانی تێدایە. مۆسکۆ تێکەڵەیەکە لە مێژوو و ژیانی مۆدێرن و خاوەن چەندین تەلارسازی و شوێنی سەرسوڕهێنەرە، وەک Red Square. لە ئەم گۆڕەپانە دەتوانی سەردانی چەندین جێگەی ناوازە بکەیت وەک، St. Basil’s Cathedral و Lenin’s Mausoleum و State Historical Museum. پاشان پێویستە سەردانی Moscow Metro، چونکە ئەم میترۆیە تەنها وێستگەیەک نییە، بەڵکو پێشانگایەکی هونەری ژێرزەمینیە، کە بەناوبانگە بۆ تەلارسازی و دیزاینە ناوازەکانی. بەڵام نابێت Arbat Street لەدەست خۆت بدەیت، لەبەرئەوەی ئەم شەقامە پڕە لە دوکان و کافتریا و ڕێستۆرانت و دەتوانی کاتێکی شاهانەیی لێبەسەربەریت. بەدڵنیایەوە کاتێک گەشت بۆ ئەم شارە نایابە دەکەیت، نابێت هەندێک لە خواردنە بەتامەکانی ڕووسیا تاقی نەکەیتەوە، وەک Borscht (شۆربایەکی چەوەندەر کە بە گۆشت دروستدەکرێت و لەگەڵ کرێمی ترش پێشکەش دەکرێت) و Pelmeni (دەمپلینگی پڕ لە گۆشت) و Medovik (کێک بە هەنگوین).
ئایا دەزانی؟