بەخێربێن بۆ ئیمارات
ئیمارات وڵاتێکی سەرنجڕاکێشە کە دەکەوێت ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا لە کەناری ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەری عەربی و هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتەکانی سعودیە و عومان و هەروەها هاوسنووری دەریای وڵاتی ئێرانە. هەر لە سەدەکانی کۆنەوە هەتا ئێستا ئەم ناوچەیە بە شوێنێکی گرنگ دانراوە بۆ بازرگانی، بەتایبەت لە سەدەیی حەوتەمدا دوای بڵاوبوونەوەیی ئاینی ئیسلام، کە چوارچێوەی کۆمەڵگا و کلتووری ئیماراتی ڕێکخستەوە، چالاکی بازرگانی تێدا زیادیکرد. یەکێک لە ئەو ناوچانەی کە بە ڕێژەیەکی زۆر کاری بازرگانی تێدا ئەنجام دەدرا جولفار بوو کە ئێستا بە ڕاس ئەلخەیمە ناسراوە. دۆزینەوەی نەوت لە ساڵی 1950دا بە تەواوی ئەم وڵاتەی گۆڕی و کاتێکیش ئابووری ئیمارات بە بەردەوامی لە گەشەکردندابوو، ئیماراتییەکان دەستیانکرد بە بە بەرەوپێش بردنی کەرتەکانی گەشتیاری و تەکنەلۆژیا لەگەڵ بەرزکردنەوەی کوالیتی ژیانکردن و زیاتر شارستانیکردنی شارەکانی ئیمارات. لەگەڵ ئەوەشدا ئیمارات وڵاتێکی سەربەخۆ نەبوو هەتا ساڵی 1971، کە سەربەخۆبوونی خۆیان لە دەست دەسەڵاتی بەریتانیا ڕاگەیاند و هەر حەوت میرنشینەکەی ئیمارات، کە بریتین لە: دوبەی، ئەبوزەبی، ئوم ئەلقووەین، عەجمان، شارجە، فەجەیرە و ڕاس ئەلخەیمە بەیەکەوە وڵاتی ئیاماراتیان پێکهێنا. لە ئەو کاتەوە ئەم وڵاتە بە خێراییەکی بەرچاو گەشەی کردووە و بووەتە ناوەندێکی جیهانی بۆ بازرگانی و داهێنان.
ئەبوزەبی پایتەخت و گەورەترین میرنشنی وڵاتی ئیماراتە، کە ٪84ی خاکی ئەم وڵاتە پێکدەهێنێت و زیاتر لە 1.57 ملیۆن خەڵکی تێدا دەژی. دوو لەسەر سێی ئابووری وڵاتی ئیمارات لە شاری ئەبوزەبیەوە دێت، چونکە ناوەندی بارزگانی و یەکێک لە گەورەترین سندووقەکانی سەرمایەی سیادی جیهانیە، کە بە دەسەڵاتی وەبەرهەمهێنانی ئەبوزەبی-Dhabi Investment Authority ناسراوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم شارە خاوەنی چەندین جێگەی سەرنجڕاکێشە بۆ گەشتکردن بۆی، وەک Shaikh Zayed Grand Mosque کە یەکێکە لە گەورەترین مزگەوتەکانی جیهان. هەروەها Yas Waterworld یەکێکی دیکەیە لە جێگە ناوازەکانی کە ناتەوێت لەدەست خۆتی بدەیت، کە پارکێکی ئاوییە و جێگەی سەرنجی هەموو تەمەنێکە. بەڵام ئەگەر ویستت خێراترین کەشتی ئاسمانی جیهان تاقی بکەیتەوە، ئەوە پێویستە سەردانی Ferrari World Abu Dhabi بکەیت.
هەرچەندە شاری ئەبوزەبی پایتەختە، بەڵام شاری دوبەی بووە بە بەناوبانگترین شاری ئەم وڵاتە و جێگەی خۆی لە دڵی هەموواندا کردووەتەوە، خاوەنی زۆرترین دانیشتوانە کە زیاترە لە 3.6 ملیۆن خەڵک. ئەم شارە بە شوێنە مۆدێرنە خەیاڵیەکانی ناسراوە لە جیهاندا، وەک Burj Khalifa، ئەم بینایە بە بەرزترین باڵەخانەی جیهان دادەنرێت کە بەرزیەکەی 828 مەترە. ئەگەریش ویستت لە یەکێک لە گەورەترین مۆڵەکانی جیهاندا بازاڕی بکەیت، کەواتە دەبێت بچیت بۆ Dubai Mall، کە چەندین چالاکی جۆراوجۆری دیکەش لەخۆدەگرێت. بەڵام نابێت Desert Safaris لەدەست خۆت بدەیت، چونکە لێرە دەتوانیت نایابترین چالاکی تێدا ئەزموون بکەیت وکاتێکی بێوێنەی لێ بەسەر بەریت، وەک حوشتر سواری و کەمپین و ئۆتۆمبێل لێخوڕین لەناو بیابانەکانی دوبەی. لەگەڵ ئەوەی کە خۆشترین کاتەکان لێرە بەسەر دەبەیت، پێویستە ئەم خواردنە بەتامانەی ئیماراتیش تاقی بکەیتەوە، وەک Shawarma (گۆشت یان مریشکی خۆشکراو پێچراو لەناو ناندا) و Khuzi (گۆشتی برژاو لەگەڵ برنج بە بەهارات و سەوزە و گوێز) و Luqaimat (هەویرکاری سوراوەکراو و پاشان لەگەڵ شیلەی خورمادا پێشکەش دەکرێت).
ئایا دەزانی؟