بەخێربێن بۆ ئیستۆنیا

ئیستۆنیا وڵاتێکە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا و دراوسێیە لەگەڵ وڵاتەکانی لاتڤیا و ڕووسیا، هەروەها هاوسنووری دەریایی وڵاتەکانی فینلاندا و سویدە. ئەم وڵاتە بە شوێنەوارە نایابەکانی و کلتوور و مێژووەکەی لە جیهاندا ناسراوە. کاتێک دەڕوانینە مێژووەکەی، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە لە سەدەیی یازدەهەم تا سەدەیی دوازدەهەم، هەوڵێکی زۆر درا لەلایەن دەوڵەتەکانی دیکەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئاینی مەسیح لە ئیستۆنیادا، بەڵام هیچ یەک لەو هەوڵانە سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا هەتا سەدەیی سێزدەهەم. کاتێک خاچپەرستەکانی ئەڵمانیا ئیستۆنیایان داگیرکرد توانیان ئاینی مەسیح لە ئەم ناوچەیە بڵاوبکەنەوە و ئێستا ئەم ئاینە لە پلەی یەکەمدا دێت. هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر لە هێزە دەرەکیەکان ئەم وڵاتەیان داگیرکردووە و مێژووەکەی شایەت حاڵی ئەم ڕووداوانەیە، بەڵام ئەوەش بەدیدەکرێت کە ئیستۆنیەکان هەگیز بێهیوا نەبوون لە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی بۆ خاکەکەیان و یەکەم هەوڵیان لە ساڵی 1918دا بوو. بەڵام تەمەنی سەربەخۆبوونەکەیان کورت بوو، چونکە دواتر لەلایەن ناتزی ئەڵمانی و یەکێتی سۆڤیەتەوە دووبارە داگیرکرایەوە. لە کۆتاییدا لە ساڵی 1991دا ئیستۆنیا توانی سەربەخۆبوونی خۆی دووبارە بەدەست بهێنێتەوە و لە ئێستادا بە داهێنانە تەکنەلۆژیاکانی بەناوبانگە لە جیهاندا.

شاری تالین پایتەختی وڵاتی ئیستۆنیایە و هەروەها خاوەنی زۆرترین دانیشتوانی ئەم وڵاتەیە، کە زیاتر لە 461 هەزار خەڵکی تێدا دەژی. ئەم شارە تێکەڵەیەکە لە شوێنەوارە مێژوویەکان و پێشکەوتنە دیجیتاڵییەکان، بەڵام زیاتر بە پێشەکەوتنە دیجیتاڵییەکانی ناسراوە لە جیهاندا. لە ساڵی 2024دا خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکانی بە باشترین لە جیهاندا هەڵسەنگێندرا، کە ئەمەش نیشاندەری سودەکانی تەکنەلۆژیایە کە چۆن دەتوانێت کوالیتی ژیان باشتر و ئاسانتر بکات. بەڵام شاری تالین دەوڵەمەندە بە شوێنەوارە مێژوویەکانی، کە کاتێک گەشتی بۆ دەکەیت ناتوانیت خۆت بگریت لە تەماشاکردنیان، وەک Tallinn Old Town. ئەم جێگەیە نموونەییە، چونکە تەلارسازییە سەرسوڕهێنەرەکەی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست و کاتێک سەردانی ئێرە دەکەیت، گەشتێک دەکەیت بە مێژوودا. Toompea Hill and Castle قەڵایەکی ناوازەی شاری تالیینە، کە لێرە دەتوانی تەماشایی کۆمەڵێک کەلوپەلی مێژووی بکەیت و پاشان دەتوانیت بچیت بۆ بەشی گردەکەی و تەماشایی دیمەنێکی دڵفڕێنی پانۆرامایی شارەکە بکەیت. بەڵام ئەگەر زیاتر ئارەزووی تێکەڵبوون بە کلتوور و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی شاری تالین کرد، ئەوە پێویستە سەردانی Rotermann Quarter بکەیت، چونکە جگە لە ئەوەی کە کۆمەڵە شوێنێکی دێرین و مۆدێرن لەخۆ دەگرێت، بەڵام دەتوانی بازاڕیشی لێبکەیت و خواردنە بەتامەکانی ئیستۆنایی لێ تاقی بکەیتەوە، وەک Sauerkraut (کەلەرمی ترشاو لەگەڵ گۆشت) و Wild Mushroom Soup (سوپێکی کرێمی دروستکراو لە قارچک کە لە دارستانەکانی ئیستۆنیا بەرهەم دەهێنرێن) و Kama (جۆی برژاو و چاودار و شۆفان و ئاردی پۆڵکە تێکەڵ دەکرێن بۆ دروستکردنی ئەم شیرینییە، کە لەگەڵ ماست یان دۆ پێشکەش دەکرێت).

ئایا دەزانی؟

  • ئیستۆنیا شوێنی لەدایکبوونی یەکەمین داری کریسمسە.
  • یەکێکە لە پاکترین وڵاتەکانی سەر زەوی.
  • بەرنامەی سکایپ لە ئیستۆنیا داهێنرا.
  • خاوەنی کەمترین دانیشتوانە لەناو وڵاتەکانی یەکێتی سۆڤیەتدا.
  • زمانی ڕووسی بە شێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێندرێت لە وڵاتی ئیستۆنیا.
  • لە ئەم وڵاتە ناتوانیت خاوەنی دوو ڕەگەزنامە بیت، واتە ناتوانیت ببیتە خاوەنی ڕەگەزنامەی وڵاتێکی دیکە.
وڵات
ئیستۆنیا
ژ. دانیشتوان
1.35 ملیۆن
پایتەخت
تالین
زمان
ئیستۆنی
دراو
یۆرۆ

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2