بەخێربێن بۆ یۆنان

یۆنان وڵاتێکی سەرنجڕاکێشە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا. ئەم وڵاتە جگە لەوەی کە خاوەن چەندین جێگەی سەرسوڕهێنەرە، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە بە مێژوو و کلتوور و ئەدەب و ئەفسانە و پێشکەوتن و فەلسەفەکەی لە جیهاندا بەناوبانگبووە. تەنانەت ئەتوانین مەزندەی ئەوەی بکەین کە هەموو کەسێک کەم تا زۆر دەربارەی چیرۆکە ئەفسانەکان و فەیلەسوفەکانی یۆنانیەکانی بیستووە. بە ئەمەش یۆنان توانیویەتی جێگەی خۆی لە دڵی هەموواندا بکاتەوە. بێگومان هەر شارستانیەتەک و سەردەمێک لە مێژووی یۆناندا گرنگی خۆی هەیە. بۆ نموونە شارستانیە سەرەتاییەکانی یۆنان، وەک مینوان-Minoan و میسینیان-Mycenaean بە کلتوور و کۆشک و تەلارەکانیان بەناوبانگبوون. پاشان سەردەمی یۆنانی کلاسیک دێت، کە فەلسەفە و هونەر و زانست گەشەیەکی گەورەیان کرد لەم سەردەمەدا، و کەسایەتییە ناودارەکانی وەک سوکرات و ئەرستۆ و ئەفلاتوون بەشدارییەکی بەرچاویان لەم گەشەکردنەدا کردووە.

دواتر سەردەمی هێلینیستی-Hellenistic Period دێت، کە یەکێکە لە سەردەمە دیارەکانی مێژووی یۆنان. ئەم سەردەمە بەتایبەتە بە ئەسکەندەری مەکدۆنی-Alexander the Great، کە خاوەنی ئیمپڕاتۆریەتیەکی مەزن بوو و ڕووبەرەکەی لە یۆنان دەستیپێکردووە تا باکووری ڕۆژئاوای هیندستان. ئەم ئیمپڕاتۆریەتەش یارمەتیدەربوو لە بڵاوبوونەوەی کلتووری یۆنانی لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ کیشوەری ئاسیا و تێکەڵبوونی لەگەڵ کلتووری ناوچەکاندا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم وڵاتە لەلایەن چەندین دەوڵەتانی دیکەوە داگیرکراوە، وەک ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانەکان و بیزەنتی و عوسمانیەکان. لە کۆتاییدا، لە پاش 10 جەنگ لە دژی عوسمانیەکان، کە لە 1821 بۆ 1830 بەردەوامبوو، لە ساڵی 1832دا یۆنان توانی سەربەخۆبوونی خۆی بەدەست بهێنێت.

پایتەختی وڵاتی یۆنان شاری ئەسینایە و ماڵی زیاتر لە 3.7 ملیۆن دانیشتوانە. ناوی ئەم شارە لە خواوەندی دانایی یۆنانی، ئەسینا-Athena وەرگیراوە، کە یەکێکە لە خواوەندە ئەفسانەکان لە مێژووی میتۆلۆژی یۆنانی. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە شاری ئەسینا ڕەنگدانەوەیەکی تەواوی فەلسەفە و هونەر و زانستە. بەمجۆرە بۆمان دەردەکەوێت کە کلتووری یۆنان وەک مێژووەکەی دەوڵەمەندە، کە تێیدا یۆنانیەکان گرنگی زۆر بە خێزان و ڕێزگرتن و میوانداری دەدەن و لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەتەواوی ڕەنگیداوەتەوە. هەروەها یۆنانیەکان ساڵانە چەندین ڤیستیڤاڵ دەگێڕن، وەک جەژنی مەسیح-Easter و ڤیستیڤاڵی ئەسينا ئێپيداوروس-Athens Epidaurus Festival. بێگومان کە گەشت دەکەیت بۆ ئەم وڵاتە پڕ ئەفسانەیە، شاری ئەسینا بە کۆمەڵێک جێگەی سەرنجڕاکێش پێشوازیت لێدەکات، وەک National Archaeological Museum، کە پاشماوەکانی سەردەمە جیاوازەکانی مێژووی یۆنان نمایش دەکات. پاشان، سەردانی Temple of Olympian Zeus بکە، چونکە شوێنێکی گونجاوە بۆ عاشقانی میتۆلۆژیای یۆنانی، هەروەها تایبەتە بە خواوەندیی ئەفسانەیی زووس و یەکێکە لە گەورەترین پەرستگاکانی یۆنان. بەڵام نابێت سەردانکردنی Plaka و Monastiraki Square لەبیر بکەیت، چونکە دوو جێگەی زۆر تایبەتی شاری ئەسینان کە دەتوانی زیاتر خۆت تێکەڵی کلتووری یۆنان بکەیت و هەروەها ئەم خواردنانەشی لێ تاقی بکەیتەوە، وەک Moussaka و Tzatziki و Dolmades و Baklava.

ئایا دەزانی؟

  • نزیکەی ٪7 ی هەموو بەردە مەڕمەڕاکانی جیهان لە یۆنان بەرهەم دەهێنرێن.
  • یۆنان زیاتر لە هەر وڵاتێکی تری جیهان مۆزەخانەی تایبەت بە شوێنەواری مێژووی هەیە.
  • زمانی یۆنانی زیاتر لە 3000 ساڵە قسەی پێدەکرێت و ئەمەش دەیکاتە یەکێک لە کۆنترین زمانەکانی ئەوروپا.
  • یۆنانییەکان لە هەر ئۆڵۆمپیادێکدا نزیکەی سەد گا بۆ خواوەند زووس دەکەن بە قوربانی.
  • یاری یۆیۆ لە یۆنان داهێنرا.
  • یۆنان سێیەم گەورەترین بەرهەمهێنەری زەیتی زەیتونە لە جیهاندا.
  • نانی نیوەڕۆ گەورەترین ژەمە لە یۆنان.
  • یۆنان ئیلهام بەخشی ئۆڵۆمپیاد بوو.
وڵات
یۆنان
ژ. دانیشتوان
10 ملیۆن
پایتەخت
ئەسینا
زمان
یۆنانی
دراو
یۆرۆ

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2