بەخێربێن بۆ سویسرا
سویسرا وڵاتێکی سەرنجڕاکێش و ناوازەیە، کە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپا و دراوسێیە لەگەڵ وڵاتەکانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و نەمسا و لیختنشتاین. ئەم وڵاتە بە سروشتە بێوێنەکەی و کلتوورە جیاوازەکەی بەناوبانگە و هەروەها خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندە. بە تێروانینمان بۆ مێژووەکەی ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە هەر لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا خەڵکی سویسرا هەمیشە لە هەوڵی گەشەسەندندا بوون، سەڕەڕای ئەوەی کە لەلایەن شارستانیەکانی وەک ڕۆمانەکان داگیرکربوون. کۆنفیدراسیۆنی سویسرا-Old Swiss Confederacy بەشێکی گرنگی مێژووی سویسری بووە، چونکە لەم سەردەمەدا دامەزراندنی سویسرای مۆدێرن، بە تایبەت لە ساڵی 1921دا دەستی پێکرد. هەرچەندە پێشووتر ئەم وڵاتە لە چەندین شەڕ و ململانێی سیاسیدا تێوەگلابوو، بەڵام لە سەرەتایی سەدەیی نۆزدەهەمدا دەستیکرد بە دوورکەوتنەوە لە هەموو جۆرە تێوەگلانێکی سیاسی و تەنانەت لە ماوەی هەردوو جەنگی جیهانیدا توانی بێلایەنی خۆی بپارێزێت. ئەم بێلایەنیەش یارمەتیدەربوو کە ئەم خاکە ببێتە ناوەندی ڕێکخراوەکان و دیپلۆماسی نێودەوڵەتی. بەمجۆرە مێژووی سویسری لە مێژووی وڵاتەکانی دیکە جیادەکرێتەوە، کە سەرەڕای مانەوەی بە بێلایەنی و سەربەخۆیی، لە هەمان کاتدا توانی پەرە بە هاوسەنگی ناوخۆیی و کلتوورەکەی بدات.
پایتەختی وڵاتی سویسرا شاری بێرنە. ئەم شارە جوانە تێکەڵەیەکە لە شوێنەواری مێژوویی و مۆدێرن. شایەنی باسە بێرن لەساڵی 1191دا لەلایەن دوک بێرتهۆڵدی پێنجەم-Duke Berthold V دامەزراوە و بە پێی ئەفسانە سویسریەکان، ناوی ئەم شارە لە ناوی ورچێکەوە وەرگیراوە کە دوک بێرتهۆڵدی پێنجەم لە کاتی ڕاوکردندا بینیویەتی. ئەم شارە بە خێرایی بوو بەناوچەیەکی گرنگ و یەکێک لە شارە پێشەنگەکانی ئەم وڵاتە و هەروەها لەگەڵ ئەوەی زمانی فەرمی ئەم شارە ئەڵمانییە، بەڵام زمانەکانی فەڕەنسی و ئینگلیزیش بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاردەهێنرێن. بێگومان ئەم شارە بە کۆمەڵێک خواردنی خۆماڵی سویسری بەناوبانگە، کە ئەوانیش بریتین لە Berner Platte، کە پێکهاتووە لە گۆشت و سۆسەج. Rosti کە پێکهاتووە لە پەتاتە و پاشان Raclette پەنیری تواوە لەگەڵ پەتاتە و خەیارشۆر و پیاز. بێگومان نابێت چۆکلێتی سویسری-Swiss Chocolate لەدەست خۆت بدەیت، چونکە سویسرا بەناوبانگە بۆ چۆکلێتە نایابەکەی. نەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو شاری بێرن بە کۆمەڵێک جێگەی ناوازە پێشوازی لە گەشتیارەکانی دەکات، وەک Old Town (Altstadt). لە ئەم شوێنە دەتوانی تەلارسازی سەدەکانی ناوەڕاست بدۆزیتەوە و سەیری دیزاینە سەرنجڕاکێشەکانیان بکەیت. پاشان، پێویستە سەردانی Bear Park بکەیت، ئەم پارکە بە سومبولی ناوی شاری بێرن و کلتوورەکەی دادەنرێت. بێگومان نابێت باخچەی Rosengarten لەدەست خۆت بدەیت، چونکە ئەمە باخچەیەکی گوڵەباخی سەرنجڕاکێشە و دیمەنێکی خەیاڵی دەبەخشێت بە ئەم شارە. بەڵام ئەگەر ویستت زیاتر ئاشنای مێژووی وڵاتی سویسرا بیت، ئەوە پێویستە سەردانی مۆزەخانەی Swiss Shooting Museum بکەیت.
ئایا دەزانی؟