بەخێربێن بۆ میسڕ

میسڕ ئەو وڵاتە سەرسوڕهێنەرەیە کە بە مێژوو و شوێنەوارە دێرینەکانی ناسراوە لە جیهاندا، ئەم وڵاتە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا. مێژووی ئەم وڵاتە هێندە شاهانەیە کە دەتوانیت چەندین ڕۆژ خوێندنەوەی تێدا بکەیت و هەست بە تێپەڕبوونی کات نەکەیت. بۆ نموونە، شانشینی کۆن-the Old Kingdom کە ناسراوە بە سەردەمی هەڕەمەکان-Age of Pyramids، یەکێکە لە گرنگترین سەردەمەکانی مێژووی میسڕ چونکە لە ئەم ماوەیەدا هەڕەمە مەزنەکانی وەک جیزە-Giza و سفینکس-Sphinx دروستکراون و هەروەها میسڕ گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لەڕووی تەلارسازی و بەدەستهێنانی دەسەڵاتێکی زۆر. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەردەمی فیرعەونەکان بە بەناوبانگترین سەردەمی مێژووی میسڕ دادەنرێت، چونکە لە ئەم ماوەیەدا فیرعەونەکان دەسەڵاتێکی زۆریان لە ناوچەکەدا هەبوو و خاوەن ئیمڕاتۆریەتێکی مەزن بوون، تەنانەت لەدوای خۆیان هێندە شوێنەواریان بەجێهێشتووە کە هەتا ئێستا لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی بۆ دەکرێت، وەک تەلارسازی و وێنە و تۆمارەکانیان. پاشان لە سەدەیی حەوتەمدا، مسوڵمانەکان ئەم ناوچەیەیان داگیرکردوو و ئاینی ئیسلام بوو بە ئاینی یەکەم لە میسڕدا. بەتایبەت ئەمەش لە شاری قاهیرە بەدیدەکرێت کە ببووە سەنتەری کلتوور و فێرکاری ئاینی ئیسلام. دواتر، وڵاتی میسڕ لە ساڵی 1922دا توانی سەربەخۆبوونی خۆی لە ئیمڕاتۆریەتی بەریتانیا بەدەستبهێنێت و پاشان لە ساڵی 1953دا بوو بە کۆماری میسڕ.

پایتەختی وڵاتی میسڕ شاری قاهیرەیە و هەروەها گەورەترین شاری جیهانی عەرەبی و کیشوەری ئەفریقایە. مێژووی ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فیرعەونەکان و بە شێوەیەکی فەرمی لە ساڵی 969 ز دامەزرا، کە دواتر گەشەی کرد بۆ شارێکی قەرەباڵغ و بوو بە ناوەندی کلتوور و مێژووی ئەم وڵاتە. قاهیرە ماڵی هەڕەمەکانی میسڕ و هەروەها چەندین شوێنەواری مێژوویی دیکەیە. نەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو ئەم شارە بە شاری هەزار منارە-City of a Thousand Minarets ناسراوە، کە هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بینایانەی کە لە سەردەمی ئیسلامدا بنیاتنراون. لە کاتی گەشتکردنت بۆ ئەم شارە، قاهیرە بە چەندین جێگەی نایاب پێشوازیت لێدەکات، وەک Egyptian Museum. ئەم مۆزەخانەیە یەکێکە لە ناوازەترین جێگەکانی قاهیرە چونکە تێیدا دەتوانیت بەتەواوی ئاشنای مێژووە دێرینەکەی میسڕ ببیت. پاشان پێویستە سەردانی Cairo Tower بکەیت. لە ئەم تاوەرەوە دەتوانی سەیری دیمەنێکی دڵڕفێنی شاری قاهیرە بکەیت. بەڵام ئەگەر ئارەزووت کرد بچیتە ناو بازاڕی قاهیرە و زیاتر خۆت تێکەڵی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی میسڕ بکەیت، ئەوە پێویستە سەردانی  Khan el-Khalili Bazaar بکەیت. ئەم بازاڕە دەکەوێتە دڵی قاهیرەی ئیسلامی و شوێنێکی گونجاوە بۆ کڕینی یادگاری و کەلوپەلی تایبەت بە میسڕ. بێگومان لەکاتی مانەوەت لە ئەم شارە شاهانەیە، پێویستە هەندێک لە خواردنەکانی میسڕ تاقی بکەیتەوە، وەک Koshari (کە تێکەڵەیەکی پاستا و برنج و نیسکە) و Ful Medames (فاسۆلیای کوڵاو).

ئایا دەزانی؟

  • وڵاتی میسڕ خاوەن زۆرترین ژمارەی دانیشتوانە لە جیهانی عەرەبیدا.
  • شاری قاهیرە ناوەکەی لە وشەی عەرەبی “القاهرة” وەرگیراوە کە بە مانای “سەرکەوتن” دێت.
  • بە شێوەیەکی تێکڕایی، ساڵانە لە وڵاتی میسڕ تەنها 2.54 سم یاخود 1 ئینج باران دەبارێت.
  • کۆنترین جل و بەرگ لە میسڕەوە دێت، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 5000 ساڵ.
وڵات
میسڕ
ژ دانیشتوان
117 ملیۆن
پایتەخت
قاهیرە
زمان
عەرەبی
دراو
پاوەندی میسڕی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2