بەخێربێن بۆ پۆرتوگال

پۆرتوگال وڵاتێکی سەرنجڕاکێشە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوایی کیشوەری ئەوروپا لە نیمچە دوورگەی ئیبیریا. پۆرتوگال دراوسێیە لەگەڵ وڵاتی ئیسپانیا لە باکوور و ڕۆژهەڵات و ئۆقیانووسی ئەتڵەسی لە باشوور و ڕۆژئاواوە. ئەم وڵاتە خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندە کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کلتووری پۆرتوگال هەبووە. پۆرتوگال بە درێژایی مێژوو بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە، و لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا لەلایەن کۆمەڵێک ئیمڕاتۆریەتەوە داگیرکراوە، وەک ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمان و هۆزە ئەڵمانیەکان و مۆرەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، لە ساڵی 1139دا ئەم وڵاتە هەنگاوینا بەرەو سەربەخۆبوون و گەشەسەندن، کە ئەفۆنسۆ هێنریکس- Afonso Henriques، یەکەمین پاشایی پۆرتوگال، خۆی سەربەخۆبوونی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند. پاشان، سەدەکانی پازدەهەم و شازدەهەم بە سەردەمی زێڕینی پۆرتوگال دادەنرێن، چونکە لە ئەم ماوەیەدا پۆرتوگالیەکان دەستیانکردن بە گەڕان لە دەرەوەی وڵاتەکەیان، کە ئەمەش لە پێناو دامەزراندنی ئیمپڕاتۆریەتێکی دەریایی مەزن بوو. دواتر پۆرتوگال لەگەڵ دەوڵەتی ئیسپانیا یەکیگرت، کە ئەمەش بۆ ماوەیەکی کورت بوو چونکە لە ساڵی 1640دا ئەم وڵاتە جارێکی دیکە سەربەخۆبوونی خۆی بەدەستهێنایەوە. لە ئێستادا پۆرتوگالی مۆدێرن بە سەردەمی گۆڕانکاری ئابووری وڵاتەکە ناسراوە، لەبەرئەوەی دوای چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 1986دا، ئابووری ئەم وڵاتە گەشەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە و بارزگانی ڕووی لە زیادبوونکردووە. نەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو کەنارە سەرنجڕاکێشەکانی و دیمەنە مێژوویەکانی ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە زیاتر بەناوبانگبوونی ئەم وڵاتە و زیادبوونی سەرسامبوانی.

پایتەختی وڵاتی پۆرتوگال شاری لیسبۆنە، ئەم شارە گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە و بە ناوەندی ڕۆشنبیری و تەلارسازییە بێوێنەکانی بەناوبانگە. دانیشتوانی ئەم وڵاتە بە هەبوونی ژیانێکی کوالیتی بەرز ناسراون، ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەسەربردنی ژیانێکی ئاسودە و زیاتر هەوڵدانیان بۆ پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەیان. یەکێکی دیکە لە بەهاکانی کۆمەڵگەی پۆرتوگال بریتیە لە بایەخدان بە خێزان و بەرز ڕاگرتنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان. بێگومان کە گەشت دەکەیت بۆ ئەم وڵاتە و شاری لیسبۆن، بەخێرایی سەرنجت دەچێتە سەر شوێنەوارە شاهانە و ناوازەکانی ئەم شارە، وەک Alfama District. ئەم شوێنە دەرفەتێکی گونجاو بۆ گەشتیاران دەڕەخسێنێت بۆ گەڕان بەناو شەقامەکانیدا و بینینی بینا مێژووییەکان و زیاتر چوونە ناو کەلتوور و کەش و هەوای شارەکەوە. پاشان پێویستە سەردانی São Jorge Castle بکەیت، کە شوێنێکی نمونەییە بۆ بینینی دیمەنێکی پانۆرامای تەواوی لیسبۆن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت Lisbon Oceanarium لەدەست خۆت بدەیت، چونکە یەکێکە لە گەورەترین حەوزی ئاوی لە ئەوروپادا، و تێیدا دەتوانی چەندین جۆری ئاژەڵی دەریایی بدۆزیتەوە. بەڵام ئەگەر دەتەوێت سەردانی باشترین جێگەی لیسبۆن بکەیت، دەبێت Time Out Market لەبیر نەکەیت. ئەم بازاڕە خواردنی جۆراوجۆری پۆرتوگالی پێشکەش دەکات و شوێنێکی نایابە بۆ تاقیکردنەوەی خواردنە خۆماڵییەکان و بینینی نەریتە پۆرتوگالیەکان لە نزیکەوە.

ئایا دەزانی؟

  • پۆرتوگالیەکان یەکێکن لە کۆنترین نەتەوەکان لە ئەوروپادا.
  • وڵاتی پۆرتوگال بە ناوی دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەوە ناونراوە، کە بە ناوی پۆرتۆ-Porto دێت.
  • کۆنترین کتێبخانە لە هەموو جیهاندا دەکەوێتە لیسبۆن و ناوی کتێبخانەی Bertrand.
  • ڕۆمانەکان 200 ساڵیان پێچوو هەتا وڵاتی پۆرتوگالیان داگیرکرد.
وڵات
پۆرتوگال
ژ. دانیشتوان
10.42 ملیۆن
پایتەخت
لیسبۆن
زمان
پۆرتوگالی
دراو
یۆرۆ

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2