بەخێربێن بۆ سلۆڤاکیا
سلۆڤاکیا وڵاتێکە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپا و بە فەرمی بە کۆماری سلۆڤاکیا ناسراوە. سلۆڤاکیا دراوسێیە لەگەڵ وڵاتەکانی پۆڵەندا و ئۆکراینا و هەنگاریا و نەمسا و کۆماری چیک. ئەم وڵاتە خاوەن مێژوویەکی زۆر دەوڵەمەندە و بە درێژایی مێژوو بە چەندین سەردەمی جیاوازدا تێپەڕیوە. شوێنەوارناسەکان ئامڕاز و کەلوپەلی سەردەمی پێش مێژوویان لەم ناوچەیەدا دۆزیوەتەوە، کە ئەمەش بەڵگەی نیشتەجێبوونی مرۆڤایەتیە هەر لە سەرەتایی دروستبوونی مرۆڤایەتیدا. دواتر لە سەدەیی نۆیەمدا ئەم خاکە لەلایەن ئیمپراتۆریەتی مۆراڤیای گەورەوە-the Great Moravian Empire داگیردەکرێت و بۆ ماوەی دوو سەدە لەم ناوچەیەدا حوکمڕانی دەکەن. لە ئەم ماوەیەشدا ئاینی مەسیح بەتەواوی پەرەدەسێنێت و دەبێتە ئاینی یەکەم. پاشان لە سەدەیی یازدەیەمدا سلۆڤاکیا لەلایەن شانشینی هانگاریاوە-Kingdom of Hungary کۆنتڕۆڵدەکرێت و نزیکەی هەزار ساڵ فەرمانڕەوایەتیەکەیان بەردەوام دەبێت. لە کۆتاییدا لە ساڵی 1993 ئەم وڵاتە سەربەخۆیی بەدەستدەهێنێت و لەو کاتەوە ئەم وڵاتە گەشەسەندنی ئابووری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و ناوبانگێکی زۆری بە ئابووریە بەهێزەکەی و کەرتی ئۆتۆمۆبیل پەیدا کردووە.
پایتەختی وڵاتی سلۆڤاکیا شاری براتیسلاڤایە. ئەم شارە تێکەڵەیەکی سەرنجڕاکێشە لە دیمەنی مێژوویی و مۆدێرن، هەروەها سەنتەری دارایی وڵاتەکەیە چونکە چەندین کۆمپانیا و بارزگانانی گەورە لە ئەم شارە بنکەیان داناوە. نەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو بە هۆی مێژووەکەیەوە، کلتوری چەندین نەتەوەیی تر کاریگەریان لەسەر کلتووری سلۆڤاکی هەبووە، وەک هەنگاریا و نەمسا. لە ساڵانی 1563 تا 1830، براتیسلاڤا پایتەختی تاج لەسەرنانی پاشا و شاژنەکانی هەنگاریا بووە و ئەگەر ویستت سەردانی ئەو جێگەیە بکەیت کە ڕێوڕەسمی تاج لەسەرنانی پاشاکانی هەنگاریایی تێدا ڕوویداوە، ئەوە پێویستە سەردانی St. Martin’s Cathedral بکەیت. ئەم کەنیسەیە یەکێکە لە بەناوبانگترین و شاهانەترین بیناکانی ئەم شارە. بەڵام ئەگەر ئارەزووت کرد زیاتر خۆت لەناو سەردەمە کۆنەکاندا نقووم بکەیت، ئەوە پێویستە سەردانی Bratislava Castle بکەیت. جگە لەوەی یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی براتیسلاڤا، هەروەها دیمەنێکی پانۆرامای ناوازەی شارەکە پێشکەش دەکات. ئەگەریش ویستت بەناو بازاڕ و شەقامەکانی ئەم شارەدا بگەڕێیت، ئەوە نابێت Old Town لەدەست خۆت بدەیت. Old Town شوێنێکی نموونەییە چونکە دەکەوێتە ناوەندی براتیسلاڤا و پڕە لە شوێنەواری شاهانە و شەقامی دڵڕفێن. هەروەها دەتوانی زیاتر شارەزایی کلتووری سلۆڤاکی ببیت و سەردانی ئەم جێگەیانەش بکەیت لەناو Old Town، کە بریتین لە Old Town Hall و Michael’s Gate. بێگومان لە کاتی گەشتکردنت بۆ ئەم وڵاتە خەیاڵیە، نابێت تاقیکردنەوەی خواردنەکانیان لەدەست خۆت بدەیت، وەک Bryndzove Halusky و Kapustnica و Segedinsky Gulas و Lokse.
ئایا دەزانی؟