بەخێربێن بۆ لیتوانیا

لیتوانیا، کە بە فەرمی بە کۆماری لیتوانیا ناسراوە، وڵاتێکە دەکەوێتە ناوچەی باڵتیک لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا و هەروەها لەگەڵ وڵاتەکانی لاتڤیا و بیلاڕووس و پۆڵەندا و ڕوسیا دراوسێیە. لە ساڵی 1230دا، یەکەم و تاکە پاشای لیتوانیا، مینداوگاس – Mindaugas، هەموو خاکی لیتوانیای یەکخست و وڵاتی لیتوانیا پێکهێنا. دواتر لە سەدەکانی چواردەهەم و پازدەهەمدا، ئەم وڵاتە بەرفراوانبوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بوو بە یەکێک لە بەهێزترین و گەورەترین دەوڵەتەکانی ئەوروپا. هەرچەندە لە ساڵی 1918دا ئەم وڵاتە سەربەخۆبوونی خۆی لە دەوڵەتی ڕووسیا ڕاگەیاند، بەڵام دواتر لە ساڵی 1940دا دووبارە داگیرکرایەوە لەلایەن ناتزی ئەڵمانیا و پاشان لەلایەن یەکێتی سۆڤیەت. لە کۆتاییدا، لە ساڵی 1990دا لیتوانیا توانی سەربەخۆبوونی خۆی ڕابگەیێنێت، کە ئەمەش دەیکات بە یەکەمین وڵاتی سۆڤییەت کە ئەم کارە ئەنجام بدات. شایەنی باسە لیتوانییەکان کۆتا نەتەوەیی ئەوروپا بوون کە ئاینی مەسیحیان قبووڵکرد، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بتپەرستی ڕەگێکی قووڵی لە ناو خەڵکی ئەم وڵاتەدا هەبووە و هەتا ئێستا کاریگەرییەکانی بتپەرستی لە کلتوورەکەیاندا بوونی هەیە. نەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو نەتەوەکانی وەک ڕووسیا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا کاریگەری بەهێزیان لەسەر کلتووری لیتوانیادا هەیە، کە هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ داگیرکاری و هاوبەشی پێکردنی سنوورەکان.

پیاتەختی وڵاتی لیتوانیا شاری ڤیلنیوسە، کە ماڵی زیاتر لە 629 هەزار خەڵکە. ئەم شارە خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندە کە بەشێوەیەکی بەچاو ڕەنگی داوەتەوە لە کلتوورەکەیدا. لە ئەمەشەوە بۆمان دەردەکەوێت کە لە کلتووری لیتوانیەکان جەژنەکانی Jonines و Kucios بایەخ و گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت. یەکەم جەژنیان Jonines (Midsummer)، ئەم جەژنە بۆ دیاریکردنی وەرزی هاوین لە 24ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک دەگێڕدرێت، کە بە سەما و گۆرانی ووتن و مۆسیقا پێشوازی لێدەکرێت. دووەم جەژنیان Kucios (Christmas Eve)، کە بایەخێکی زۆری پێدەدرێت و بەتایبەتی پێشوازی لێدەکرێت چونکە ئێستا زۆرینەی لیتوانیەکان مەسیحین. لەم بۆنانەدا، کۆبوونەوەی خێزان یەکێکە لە نەریتە بنچینەییەکان لەبەرئەوەی خێزان کۆڵەکەی کۆمەڵگەی لیتوانیایە. شاری ڤیلنیوس بە کۆمەڵێک شوێنەواری مێژووی و شاهانە پێشوازی لە گەشتیاران دەکات، کە تێیاندا دەتوانی زیاتر خۆت لەناو مێژووەکەیدا نقووم بکەیت، وەک Gediminas Castle Tower و Vilnius Old Town و Vilnius Cathedral و the National Museum of Lithuania. بەڵام ئەگەر ئارەزووی گەڕان بە ناو سروشتدا دەکەیت، ئەوە پێویستە سەردانی Vingis Park و Bernardine Garden و Pavilniai Regional Park و Vilnius University Botanical Garden بکەیت. بێگومان لە کاتی گەشتکردنت بۆ ئەم شارە ناوازەیە، نابێت خواردنە بەتامەکانی لیتوانیا لە دەست خۆت بدەیت، هەندێکیان بریتین لە Kibinai کە پێکهاتووە لە هەویرکاری پڕ لە گۆشت و سەوزە. بەڵام ئەگەر ئارەزووی تاقیکردنەوەی خواردنی نەتەوەیی وڵاتی لیتوانیا دەکەیت، ئەوە پێویستە Cepelinai تاقی بکەیتەوە، کە پێکهاتووە لە دەمپلینگی پەتاتە پڕ لە گۆشت یان قارچک. هەرکاتێکیش ئارەزووی شیرینیت کرد Medaus Tortas تاقی بکەرەوە، کە کێکێکە لە هەنگوین دروستدەکرێت. لەبەر ئەم هۆکارانە، با شوێنی گەشتی داهاتووت ئەم وڵاتە جوانە بێت.

ئایا دەزانی؟

  • نزیکەی یەک لەسەر سێی وڵاتی لیتوانیا لەدارستان پێکهاتووە.
  • تۆپی باسکە وەرزشێکی زۆر بەناوبانگە لە ئەم وڵاتە.
  • ڤیلنیوس گەورەترین شاری لیتوانیایە.
  • لیتوانیا خاکی دەریاچەکانە.
ولات
لیتوانیا
ژ. دانیشتوان
2.85 ملیۆن
پایتەخت
ڤیلنیوس
زمان
لیتوانی
دراو
تالۆناسی لیتوانی و یۆرۆ

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2