بەخێربێن بۆ نەرویج
نەرویج وڵاتێکە دەکەوێتە بەشی باکووری کیشوەری ئەوروپا وهەروەها یەکێکە لە ئەو وڵاتانەی کە بە سروشتە ناوازەکەی ناسراوە لە جیهاندا. بەڵام ئەوەی کە سەرنجی هەمووان بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت مێژوو و داستانەکانیەتی. بەتایبەتیش سەردەمی ڤایکینگەکان، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین سەردەمەکانی مێژووی نەرویج. ئەم هۆزە لە سەدەیی هەشتەم هەتا سەدەیی یازدەیەم حوکمڕانی ئەم ناوچەیەی کردووە و لە کاتی حوکمڕانیەکەیاندا کلتوور بە شێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە؛ بەتایبەت هونەر و پیشەسازی و هونەری هەڵکۆڵین. تەنانەت زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی “ڤایکینگەکان – The Viking” لەبارەی ئەم هۆزەوە دەرهێندراوە. کاتێک لە هونەری سەردەمی ڤایکینگەکان دەڕوانین، تێبینی ئەوە دەکرێت کە کاریگەری خواوەندە ئەفسوناویەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو تێیاندا ڕەنگی داوەتەوە، وەک خواوەندەکانی ثۆر-Thor و ئۆدین- Odin و فرێیا – Freya. تەنانەت بەناوبانگی داستانەکانیان گەیشتووە وڵاتانەی دیکە و بەشێک لە کارەکتەری خواوەندەکانیان لە فیلمەکانی هۆڵیوودا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە. بەم جۆرە بۆمان دەردەکەوێت کە چەند زیاتر لەسەر مێژوو و ئەدەبی نەرویج بخوێنینەوە، زیاتر هەست دەکەین کە ئەمە تەنها خوێندنەوەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو گەشتێکی ئەفسوناویە.
پایتەختی وڵاتی نەرویج شاری ئۆسلۆیە، ئەم شارە لە ساڵی 1049 دامەزراوە و هەروەها لە ساڵی 1299دا لەلایەن پاشا هاکۆنی پێنجەم – King Hakon V وەکو پایتەختی ئەم وڵاتە دانرا. ئەم شارە شاهانەیە بەناوبانگە بۆ دیمەنە جوانەکانی و پێشوازی لە گەشتیارەکانی دەکات بە کۆمەڵێک شوێنەواری دێرین و مۆدێرنی ناوازە، لەوانەش Akershus Fortress جگە لەوەی کە دەتوانی سەیری تەواوی شاری ئۆسلۆ بکەیت لەم قەڵایەوە، ئەم جێگە ناوازەیە تێڕوانینێکی وردتر بۆ سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست، بەتایبەتی خێزانی شاهانە و سوپا و زیندانەکان پێشکەش دەکات. بەڵام لە Viking Ship Museum دەتوانی زیاتر قوڵبیتەوە لە کەلەپوور و هونەر و کەشتیەکانی ڤایکینگەکان کە ئەمەش دەیکاتە شوێنی دڵخوازی هەوادارەکانی ڤایکینگەکان. بەڵام ئەگەر زیاتر حەز بە هونەر دەکەیت و ئارەزوو دەکەیت ئاشنای هونەری نەرویجی ببیت، ئەوە National Gallery بۆ تۆیە. لە ئەم گەلەریە دەتوانی سەیری کارە هونەریەکانی هونەرمەند و نیگارکێشە بەناوبانگەکانی مێژوو بکەیت، یەکێک لەوانەش ئێدوارد مەنچ – Edvard Munch. بەڵام ئەگەر زیاتر ئارەزووی گەڕان بە ناو سروشتدا دەکەیت، ئەوە پێویستە سەردانی Vigeland Sculpture Park یاخود Holmenkollen Ski Jump بکەیت. ئەگەریش ئارەزووی بەلەم لێخوڕینت کرد، سەردانی Oslo Fjord بکە. کاتێک کە خۆشترین کاتەکانت لە شاری ئۆسلۆ بەسەر دەبەیت، بێگومان نابێت خواردنە بەتامەکانی نەرویج تاقی نەکەیتەوە. ئەمانەش هەندێکن لە خواردنەکانیان، Farikal, Rakfisk, Lutefick, Klippfick, و Kransekake.
ئایا دەزانی؟