بەخێربێن بۆ تایلەند

تایلەند وڵاتێکە دەکەوێتە ناوەندی باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، بە شێوەیەکی فەرمی بە شانشینی تایلەند ناسراوە و دراوسێی وڵاتەکانی مالیزیا و لاوس و کەمبۆدیا و میانمارە. یەکەمین دەوڵەتی تایلەند دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1238 کاتێک شانشینی سوکۆتای دامەزرا و چەندین دەستکەوتی گەورەی بۆ تایلەند بەدەستهێنا ، وەک پەرەسەندی سیستمی نوسین و بڵاوبوونەوەی ڕێبازی بودیزم. لە پاشاندا شانشینی ئایوتایا دێت، کە لە ساڵی 1351دا دەمەزرا و بەناوبانگبوون بۆ سەروەت و سامانی زۆر، هەبوونی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ شانشینەکانی دیکەدا، دەستکەوتە کلتوورییەکان، و دەسەڵاتە بەهێزەکەیان لە تەواوی باشووری کیشوەری ئاسیادا. هەرچەندە شانشینێکی زۆر مەزن و بەهێزبوو، بەڵام لە ساڵی 1767دا کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی هات. وڵاتی تایلەند (کە ئەوکات ناوی سیام بوو) بەپێچەوانەی وڵاتەکانی دراوسێی سەرکەوتووانە توانی خۆی لە داگیرکارییەکانی هێزە ئەوروپیەکان بپارێزێت و ئەم سەرکەوتنەش دەگەڕێتەوە بۆ دوو فەرمانڕەوای بەهێزی ئەو کاتەی تایلاند، ئەوانیش بریتین لە پاشا مۆنگکوت (ڕامای چوارەم) و پاشا چولالۆنگکۆرن (ڕامای پێنجەم). هەرچەندە تایلەند هەرگیز داگیرنەکراوە، بەڵام بە چەندین گۆڕانکاری مێژوویی و سیاسی گەورەدا تێپەڕیوە، بەتایبەتی دوای دامەزراندنی شانشینی راتاناکۆسین، کە یەکێک بوو لە گرنگترین شانشینەکانی مێژووی تایلەند.

پایتەختی وڵاتی تایلەند شاری بانگکۆکە، کە لە ساڵی 1782دا لەلایەن پاشای ڕامای یەکەمەوە دامەزراوە، کە دامەزرێنەری بنەماڵەی چاکری بووە. ناوە تەیلەندییەکەی شاری بانگکۆک لە تایلەند Thep Maha Nakhon ە، کە بە واتایی “شاری فریشتەکان و شاری گەورە نەمرەکان” دێت. زیاتر لە ٪95 تایلەندییەکان شوێنکەوتووی ڕێبازی بودیزمن و لەگەڵ ئەوەشدا پەیڕەوی کۆمەڵێک بیروڕای دیکە دەکەن، وەک Animism، ئەمەش واتە بڕابوون بە ئەوەی کە لە پاش مردنی مرۆڤەکان، ڕۆحەکانیان لە کەلوپەلەکاندا یاخود شوێنی جیاوازدا ژیان دەکەن. شایەنی باسە کە تایلەندییەکان بایەخی زۆر بە چواچێوەی خێزان و ڕێزگرتنی گەورەکان دەدەن، لەبەر ئەم هۆیەشە کە کۆمەڵگەکەیان هەڕەمیە ئەمەش واتە تایلەندییەکان لەسەر بنەمایی پلەوپایە و تەمەن و سەروەت ڕێز لە تاکەکانی کۆمەڵگە و بەتەمەنەکان دەگرن.

خواردنی تای یاخود تایلەندی یەکێکە لە بەتامترین و بەناوبانگترین خواردنەکان لە جیهاندا، و کۆمەڵێک لە خواردنە بەتامەکانیان بریتین لە Pad ThaiTom Yum Goong, Som Tum, Tom Kha kai, Khao Pad, Green Curry, و Massaman Curry. هەروەها پایتەختی تایلەند، بانگکۆک، یەکێکە لە سەنجڕاکێشترین شارەکانی جیهان کە خاوەن چەندین شوێن و جێگەی سەرسوڕهێنەرە، وەک  The Grand palaceWat Pho, Wat Arun, Lumphini Park, و مارکێتی Chatuchak Weekend Market کە یەکێکە لە گەورەترین مارکێتەکانی جیهان. ئەگەر دەتەوێت بچیتە ناوازەترین شوێنی بانگکۆک، ئەوا دەبێت سەردانی Floating Market بکەیت. چونکە ئەم مارکێتە لەسەر ئاوە، واتە هەموو دوکانەکانی سەر بەم مارکێتە لەسەر بەلەم کاڵانیان دەفرۆشن! لەبەر ئەم هۆکارانەش پێویست ناکات دووجار بیربکەیتەوە لە هەڵبژاردنی تایلەند بۆ گەشتی داهاتووت.

ئایا دەزانی؟

  • تایلەند خاوەنی40.000 پەرستگایە، لەبەر ئەم هۆیەش بە ماڵی پەرستگاکان ناسراوە و هەتا ئێستاش کەس نەیتوانیوە سەردانی هەموویان بکات.
  • هەموو ساڵێک ڤیستیڤاڵێکی تایبەت دەکرێت بە مەیموونەکان.
  • بە بێڕێزیکردن دادەنرێت ئەگەر دەست بدەیت لە سەری هەر کەسێک، تەنانەت سەری منداڵەکانیش.
  • شاری بانگکۆک یەکەمین شارە لە جیهاندا کە زۆرترین گەشتی بۆ دەکرێت، تەنانەت زیاتر لە شاری لەندەن و پاریس.
  • تایلەندییەکان وڵاتەکەیان زۆر خۆشدەوێت. لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستە ڕۆژانە دوو جار بوەستن و ڕێز لە سروودی نیشتمانی بگرن.
وڵات
تایلاند
ژ. دانیشتوان
71.65 ملیۆن
پایتەخت
بانگکۆک
زمان
تایلاندی (تایی)
دراو
باتی تایلاندی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2