بەخێربێن بۆ ئێران
ئێران، کە بە فەرمی بە کۆماری ئێران ناسراوە، وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یاخود ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا. بەڵام هەمیشە بەئەم ناوە نەناسراوە، هەرچەندە لە ناو خەڵکەکەیدا هەمیشە بە ئێران ناوبراوە بەڵام پێشتر ناوە فەرمیەکەی “فارس” بووە کە لەلایەن یۆنانییەکانەوە داڕێژڕاوە. پاشان لە ساڵی 1930دا پاشا ڕەزا ناوەکەی بۆ هەمیشە گۆری بۆ ئێران. هەرچەندە لە ساڵی 1501دا ئەم ناوچەیە سەربەخۆبوونی خۆی ڕاگەیاند لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی سەفەوییەکانەوە، بەڵام لە ساڵی 1979دا بە فەرمی لەلایەن یەکەم سەرکردەی باڵای ئێران ناسراو بە خومەینی بە کۆماری ئێران لە جیهاندا ڕاگەیەندرا. بە درێژایی مێژووی ئێران، ئەوە بەدیدەکرێت کە ئەم وڵاتە خاوەن بەهێزترین ئیمپڕاتۆریەتەکان بووە، وەک ئیمپراتۆریەتی هەخامەنشی کە زیاتر لە 200 ساڵ حوکمرانی کردووە و هەروەها ئیمپراتۆریەتی ساسانی کە زیاتر لە 400 ساڵ حوکمڕانی کردووە. لە ماوەی ئەم 400 ساڵەدا زانست و تەلارسازی و هونەر پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیانەوە بینی، کە ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی بەناوبانگی ئێران بە هونەر و تەلارسازی و ئەدەبەکەی لە جیهاندا. پاشان سەردەمی حوکمرانی ئیمپڕاتۆوریەتی سەفەوییەکان دێت کە بەتەواوی ناسنامەی کۆمەڵگەی ئێرانی گۆڕی و ئیسلامی کرد بە یەکەم ئاین لە ئێراندا.
ئاشکرایە کە ئێرانیەکان گرنگیەکی زۆر دەدەن بە هونەر، گرنگیدان بە دیزاینەکانیان بە وردی و خۆشنووسی لە هەموو شتێکدا دەبینرێت وەک مافور و کەلوپەل و تەنانەت جل و بەرگەکانیشیان. جگە لەوەش، ئێرانیەکان بایەخێکی زۆر دەدەن بە شعر، چونکە هۆنراوە و شعر جێگەیەکی تایبەتی هەیە لە دڵی ئێرانیەکان و بەرهەمەکانی ڕۆمی و حافیز و فیردەوسی هەتا ئێستاش بەرز دەنرخێندرێت. هەروەها بە خواردنە بەتامەکانیان لە جیهاندا بەناوباگن، وەک Chelo Kabab, Chormeh Sabzi, Fesenjan, Tahdig, و Ash Reshteh. یەکێک لە شارە ناوازەکانی ئێران تارانە. تاران پایتەختی وڵاتی ئێرانە و بە شاری لێژایی چیای گەرم ناسراوە لە ئێران، کە ئەمەش بێگومان ڕەنگدانەوەی سروشتی شارەکەیە، بەتایبەت زنجیرەچیای ئەلبورز. ئەم شارە زیاتر بە شوێنە مێژوویەکانی بەناوبانگە، وەک Golestan Palace، کە دەتوانیت تێیدا هونەری فارس و تەلارسازی و کاری هونەری ئاوێنە و خۆشنووسی ببینیت. دەتوانی سەردانی Tabiat Bridge بکەیت و دیمەنێکی پانۆرامای تاران ببینیت یاخود سەردانی Milad Tower بکەیت، کە 435 مەتر بەرزە و یەکێکە لە دڵڕفێنترین جێگەکانی تاران. هەروەها بۆ زیاتر تێگەیشتن لە مێژووی ئێران، National Museum of Iran دەبێت یەکەم شوێن بێت بۆ سەردانیکردن. بێگومان نابێت Azadi Tower لەدەست خۆت بدەیت چونکە ئەم تاوەرە بە سومبولی ئازادی ناسراوە لە ئێراندا.
ئایا دەزانی؟