بەخێربێن بۆ عێراق

عێراق وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئاسیا، یاخود ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم وڵاتە بە کەلتوورە دەوڵەمەندەکەی و دیمەنە ناوازەکانی بەناوبانگە، هەروەها لە جیهاندا بەنازناوی “لانکەی شارستانیەت” ناسراوە چونکە نوسین و کشتوکاڵ و شارنشینی لەم ناوچەیەوە دەرکەوتووە. عێراق ماڵی کۆمەڵێک لە شارستانییە سەرەکییەکانی مرۆڤایەتی بووە، وەک سۆمەریەکان، ئەکادییەکان، بابلیەکان، و نەینەواکان. لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، لە ساڵی 1932دا، سەربەخۆبوونی خۆی ڕاگەیاند و لە ساڵی 1958دا بووبە کۆمار و ئێستا بە کۆماری عێراق ناودەبرێت. لەگەڵ ئەوەشدا خاکی عێراق بە ئەوە ناسراوە کە جۆراوجۆر و سەرنجڕاکێشە چونکە دەتوانیت لە هەمان وڵات بیابان و شاخ و ڕووبار و تاڤگە و دۆڵی تێدا بەدی بکەیت. بە تەنها یەک جار سەیکردنی وڵاتی عێراق بۆت دەردەکەوێت کە بیابانەکانی دەکەوێتە ڕۆژئاوا و باشوور و هەروەها شاخ و دۆڵ و ڕووبار و تاڤگەکانی دەکەوێتە باکوور و ڕۆژهەڵات. شایەنی باسیشە هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات بە درێژای ئەم وڵاتەدا تێدەپەڕن.

شاری بەغداد پایتەختی وڵاتی عێراقە و هەروەها ماڵی زیاتر 7 ملیۆن خەڵکە. ئەم شارە لەلایەن خەلیفەی عەبباسی مەنسوور لە ساڵی 762زدا دامەزراوە و شایەنی باسە هەر لە سەرەتایی دروستبوونی بووەتە ناوەندی ڕۆشنبیری و پەروەردە. هەروەها لە پاشاندا، بووە بە ناوەندی بارزگانی و کلتوور و لە جیهانی ئیسلامیشدا بە “شاری ئاشتی” ناودەبرێت. چەندین زانا و نووسەر لە سەرتاسەری جیهاندا هاتوونەتە ئەم شارە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوە و وەرگێڕانی دەقە فەلسەفی و زانستیەکان. بەغداد سەڕەڕای ئەو ئاستەنگیانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، هێشتا جوانی و کلتوور و ڕۆشنبیری خۆی لەدەست نەداوە. هەر تەنها ئەوەندەش نییە، بەڵکو بە شێوێنەوارە سەرنجڕاکێشەکانی ناوبانگێکی زۆری بۆخۆی دروستکردووە و یەکێکیش لە ئەو جێگایانە National Museum of Iraq، لەم مۆزەخانەیە دەتوانی بینەری پاشماوە و کەلوپەلەکانی شارستانییە سەرەتاییەکانی مرۆڤایەتی ببیت. دەتوانی سەردانی Zawraa Park کە تەنها پارکێک نییە، بەڵکو شاری یاری و باخچەی ئاژەڵانیش لەخۆدەگرێت. ئەگەریش دەتەوێت سەردانی دڵی بەغداد بکەیت و بچیتە جیهانی پەرتووکەوە، سەردانی Al-Mutanabbi Street  بکە. پاشان سەردانی Al-Kadhimiya Mosque بکە، بۆ بینینی جوانترین کاری تەلارسازی و شوێنێک کە دڵەکان لێی ئارام دەبنەوە.

هەولێر شارێکی دیکەیە کە دەکەوێتە باکووری عێراق و هەروەها پایتەختی هەرێمی کوردستانە. ئەم شارە یەکێکە لە شاهانەترین شارەکانی عێراق و کوردستان و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ بینینی ئەم شارە لە نزیکەوە. مێژووی هەولێر دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 8000 ساڵ وجێگەی نیشتەجێبوونی چەندین شارستانییەت بووە بە درێژایی مێژووەکەی، وەک ئاشوورییەکان و سۆمەرییەکان و بابلییەکان و یۆنانییەکان و عەرەبەکان و عوسمانییەکان. قەڵای هەولێریش شایەتحاڵی مێژووە دێرینەکەیتی و هەتا ئێستا چەندین پاشماوەی گرنگی سەر بە مرۆڤایەتی لەم قەڵایەدا دۆزراوەتەوە. ئەمەش هەمووی نییە چونکە هەولێر کۆمەڵێک شوێنی ناوازەی هەیە کە دەتوانی سەردانیان بکەیت و خۆشترین کاتەکانی لێبەسەر بەریت، وەک Sami Abdulrahman Park, Qaysari Bazaar, و Kurdish Textile Museum. هەروەها دەشتوانی خۆشترین خواردنەکان تاقیبکەیتەوە لێرە وەک Dolma, kofta, shifta, Biryani, and Mohalabi.

ئایا دەزانی؟

  • عێراق جێگەی کۆنترین شارستانیەتی جیهانە.
  • کۆنترین نووسینی جیهان لە عێراق هاتووەتە ئاراوە.
  • لە عەرەبیدا ناوی عێراق بە مانای “ڕەگی قووڵ و ئاودراو و بەپیت” دێت.
  • لەسەر بنەمای شیعری عەرەبی، “مەقام” بەشێکی دێرینی نەریتی عێراقە.
  • بە گوێرەی شوێنەوارناس لیۆنارد وۆڵی “خوێندنەوەی بەخت لە هەسارەکان” و “ترس لە پشیلەی ڕەش” لە عێراق داهێنراون.
وڵات
عێراق
ژ. دانیشتوان
46 ملیۆن
پایتەخت
بەغداد
زمان
عەرەبی عێراقی و کوردی
دراو
دیناری عێراقی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2