بەخێربێن بۆ تورکیا
تورکیا یەکێکە لە ئەو وڵاتانەی کە دەکەوێتە ئەنادۆڵ لە ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیادا، ئەم وڵاتە لە ڕووی جوگرافیەوە تایبەتە چونکە لە کیشوەری ئاسیاوە دەست پێدەکات و لە کیشوەری ئەوروپادا کۆتای پێدێت. بە هەبوونی پردی Bosphorus پەیوەندی نێوان کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا تایبەتر و ناوازەتر دەبێت چونکە بە تەنها بە ئۆتۆمۆبیل دەتوانی هاتوچۆ لەنێوان دوو کیشوەرەکەدا بکەیت. لەم ناوچەیەدا چەندین ئیمپڕاتۆریەتی بەهێز حکومڕانیان کردووە وەک هیتییەکان و ڕۆمانیەکان و بیزەنتیەکان. بەڵام یەکێک لە سەردەمە زێڕینەکانی مێژووی تورکیا، سەردەمی عوسمانیەکان بوو، کە لە سەدەی 13یەم لەلایەن عوسمان پاشای یەکەم دامەزرا و بۆ نزیکەی زیاتر کە 600 ساڵ حکومڕانیان کرد. ئەم ئیمپڕاتۆریەتە زۆر بە خێرایی گەشەی سەند و هێندە بەرفراوانبوو کە گەورەیەکەی بۆ سێ کیشوەر دەخەمڵێندرێت. بەڵام لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیەکان بەتەواوی هەرەسی هێنا و کۆتاییان پێهات. پاشان لە ساڵی 1923، کۆماری تورکیا دامەزرا و تورکیای مۆدێرن لەدایک بوو.
ئەنقەرە پایتەختی وڵاتی تورکیایە و دووەم گەورەترین شارە لە دوای ئەستەنبوڵ. ئەم شارە یەکێکە لە شارە هەرە گرنگەکانی تورکیا، نەک تەنها لەبەر ئەوەی ناوەندی سیاسەتە. بەڵکو ئەم شارە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەکانەوە ناوەندی بازرگانی و پیشەسازیە لەم وڵاتەدا. شایەنی باسە ئەنقەرە لە ساڵی 1923 لە لایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە وەک پایتەخت دامەزرا لە پاڵ دامەزراندنی تورکیا. ئەم شارە ماڵی کەلەپووری کەلتووری تورکیە کە تێکەڵەیەکە لە ئاسیا و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا. یەکێک لەو نەریتانەی کە زۆر بەربڵاوە نەزەر (چاوی خراپ) ە کە ئەمەش هێمای خۆپاراستنە لە وزەی نەرێنی و ئیرەیی لە نێو تورکەکاندا. هەروەها زۆرانبازی زەیتی یەکێکە لە ڕوویەکی دیکەی کلتووری تورکیا و ڕەگەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان. تورکیا بە خواردنەکانیشی ناوبانگێکی زۆری بۆ خۆی پەیداکردووە، وەک Kebab, Meze, Baklava, Borek, و Kofte. ئەوەش هەموو شتێک دەربارەی ئەم شارە نییە چونکە ئەنقەرە کۆمەڵێک جێگەی ناوازەی هەیە کە گەشتیاران دەتوانن سەردانیان بکەن و خۆشترین کاتەکانیانی لێبەسەربەرن، وەک the Museum of Anatolian Civilizations, Ankara Castle, Atakule, Genclik Park, و Eymir Lake. ئێستا دەتوانی لەگەڵ فرێش هۆڵیدەی گەشت بۆ جوانترین جێگەکانی تورکیا بکەیت!
ئایا دەزانی؟