بەخێربێن بۆ قەتەر

قەتەر یەکێکە لە ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوە و بە میوانداری کردنی جامی جیهانی تۆپی پێی 2022 ناسراوە. قەتەر مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە کە تەمەنەکەی هەزارەها ساڵە و نیشتەجێبوونی مرۆڤایەتیش لەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە بۆ 50.000 لەمەوپێش. ناساندنی ئاینی ئیسلام بە قەتەر دەگەڕێتەوە بۆ میزۆپۆتامیەکان لە ساڵی 628ز. پاشان لە سەدەی 19یەم قەتەر دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دواتر بەریتانیەکان. بەڵام لە 1971 سەربەخۆبوونی خۆی ڕادەگەیێنیت و پێشکەوتنێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت. وەک بەشداریکردنی یاریە جیهانیەکان و دواتر دامەزراندی الجزیرة لە ساڵی 1996، کە گەورەترین کەناڵی هەواڵیە لە جیهاندا. لەگەڵ ئەوەشدا میوانداری کردنی جامی جیهانی فیفای 2022 ناوی قەتەری لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەرزترکردەوە.

کلتوری قەتەر کاریگەری ڕەگی بەدەوی و دەستورە دەریایەکان و مۆدێرینەکانی بەسەرەوە هەیە و هەر یەکەیان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە. بۆ نمونە ڕەگی بەدەوی کاریگەری لەسەر دابونەریت و ڕێکخستنی کۆمەڵگا و گرنگیدان بە میوانداری و گرنگی خێزان هەیە. پاشان، بەهۆی شوێنی جوگرافی قەتەر و کەنداوی عەرەبی کاریگەریەکانی دەستوری دەریای بە تەواوی دەبینرێت لە کلتوری قەتەریدا، وەک پەیوەستی خەڵکی قەتەر بە دەریاوە و گەڕان بە دوای مرواری و ڕاوکردنی ماسی کە ئەمانەش لە فۆلکلۆر و هونەری وڵاتەکەدا ڕەنگیداوەتەوە. ئەگەر دەتەوێت زیاتر ئاشنای کلتور و مێژووری قەتەر ببیت، ئەوا پێویستە سەردانی شاری دوحا بکەیت. دوحا پایتەختی وڵاتی قەتەر و کە لەگەڵ سەربەخۆبوونی قەتەر بووە بە پایتەخت. ئەم شارە خاوەنی کۆمەڵێک جێگەی بێوێنەیە، وەک Museum of Islamic Art و Mathaf: Arab Museum of Modern Art کە لە هەردوو مۆزەخانەکان دەتوانی زیاتر قوڵبیتەوە لە مێژووە ئیسلامیە جوانەکەی قەتەر.

بەڵام ئەگەر دەتەوێت زیاتر بچیتە ناو ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی قەتەر، ئەوا پێویستە سەردانی بازاڕی Souq Waqif بکەیت، کە بازاڕێکی دێرینی شارەکەیە و دەتوانیت کۆمەڵێک یادەوەری جوان لەوێ تۆمار بکەیت لەگەل کڕینی کۆمەڵێک دیاری. هەروەها دەتوانی لەوێش کۆمەڵێک خواردنی بەتامی قەتەری تاقی بکەیتەوە وەک Machboos (برنجی تیژ و گۆشت)، Harees (شۆبای گۆشت و گەنم)، و خواردنی دەریایی. بەڵام ئەگەر دەتەوێت کۆمەڵێک چالاکی لەبیرنەکراوە تاقیبکەیتەوە، ئەوا نابێت Dune Bashing و Camel Races لەدەست خۆت بدەیت. ئەگەر حەزت بە ئەوە نەکرد دەتوانی بچیتە سەنتەری دوحا و چێژ لە سروشت و دیمەنە مۆدێرنەکەی دوحا وەربگریت.

ئایا دەزانی؟

  • قەتەر دووەم تەخترین وڵاتە لە جیهاندا.
  • Hamad International Airport باشترین فڕۆکەخانەی جیهانە.
  • Qatar Airways بە باشترین هێڵی ئاسمانی جیهان دانراوە.
  • قەتەر سەلامترین و ئارامترین وڵاتە لە جیهاندا.
  • تەنها لە 15% دانیشتوانی قەتەر بە ڕەگەز قەتەرین.
  • قەتەر یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتەکانی جیهان.
وڵات
قەتەر
دانیشتوان
3 ملیۆن
پایتەخت
دوحا
زمان
عەرەبی
دراو
ڕیاڵی قەتەری

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2