بەخێربێن بۆ ژاپۆن
وڵاتی ژاپۆن یەکێکە لە ئەو وڵاتانەی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیاوە. ئەم وڵاتە بەناوبانگە بۆ مێژووە دەوڵەمەندەکەی و کلتورە بێوێنەکەی و پێشکەوتنەکەی لە بواری تەکنەلۆژیادا. ژاپۆن لە 5ی مایسی ساڵی 1947 دەمەزراوە و لە چوار دوورگەی سەرەکی پێکهاتووە کە ئەوانیش Honshu، Hokkaido، Kyushu، و Shikoku لەگەڵ چەندانی دوورگەی بچوکیتر. نیشتەجێبوونی مرۆڤایەتی لەم ناوچەیە بۆ زیاتر لە 38،000 ساڵ دەگەڕێتەوە، لەبەر ئەم هۆیەش تەمەنی مێژووی ژاپۆن بۆ زیاتر لە دەیان هەزار ساڵ خەمڵیندراوە، هەروەها مێژووی نوسراویان بۆ سەدەی یەکی پێش زاین دەگەڕێتەوە.
پێشکەوتنە خێراکەی ژاپۆن ئەم وڵاتەی گۆڕیوە بۆ وڵاتێکی سەرەکی پیشەزانی بەڵام ئەمەش یارمەتی داوە کە لە بواری ئابوریدا گەشەیەکی زۆر بەخۆیەوە ببینێت. لەگەڵ ئەمانەشدا، ژاپۆن کاریگەریەکی زۆری هەر یەک لە وڵاتانی کۆریای باشوور و چینی بەسەرەوە هەیە لە ڕووی کلتور و سیستەمی نوسین و ئاینی بودیزم و هونەر و کۆنفوشیزمەوە. تۆکیۆ پایتەختی ژاپۆنە و لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانەکەی بە زیاتر لە 38 ملیۆن دەخەمڵێندرێت و بە یەکێک لە قەرەباڵغترین و سەلامترین شاری جیهان دادەنرێت. ئەمانەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دابونەریت و کلتورە جوانەکەی ژاپۆن.
سێ لە تەریتە بەناوبانگەکانی ژاپۆن ناسراون بە ikebana واتە ڕێکخستنی گوڵەکان و ڕێوڕەسمی چا و دەستنوسی. جگە لەوەش ژاپۆن بە یەکێک لە وڵاتە پێشەنگەکان دادەنرێت لە بواری هونەری پۆپ و تەکنەلۆژیادا و کارگەریەکی بێوێنە و بەشداری گەورەی کردووە لە دروستکردنی ئەنیمی و مانگا و یارییە ڤیدیۆیەکاندا. هەر ئەوەندە نییە! ژاپۆن بە خواردنە بەتامەکانیشی ناسراوە وەک Sushi, Ramen, Tempura, و Sashimi. هەروەها لە کلتوری ژاپۆنیدا گرنگیەکی زۆر دراوە بە تەبای کۆمەڵگا و ڕێزگرتن لە یەکتر و پەرپرسیارێتی تاکەکان. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێزگرتن لە سروشت لە ناخی تاکەکاندا جێگەیەکی تایبەتی هەیە و پێزانیان بەرامبەر وەرزەکان لە کلتورەکەیاندا ڕەنگی داوەتەوە. ئەم وڵاتە گەنجینەیەکە پڕە لە شوێنەواری کۆن و مۆدێرن کە ئەمانەش هەندێکیانن:
ئایا دەزانی؟