بەخێربێن بۆ کۆریای باشوور

کۆریای باشوور یەکێکە لە ئەو وڵاتانەی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا و باشووری نیمچە دوورگەی کۆری. ئەم وڵاتە کە ناسراوە بە کۆماری کۆریا لە 15 ئابی ساڵی 1948 دامەزراوە و توانیویەتی پێشکەوتنێکی گەورە بە خۆیەوە ببینێت و ببێتە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانی جیهان لە بواری بەرهەمهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژیەکان، سەرەرای هەبووی ناکۆکی لەگەڵ وڵاتی کۆریای باکوور. بەتایبەت لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، ئەم وڵاتە بەرەوپێشچوونێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی لە ڕووی دارایی و سیاسیەوە، کە ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر کلتورەکەی. لەگەڵ پێشکەوتنە مەزنەکەی وڵاتی کۆریا بەڵام هەتا ئێستا پارێزگاریان لە دابونەریتەکەی خۆیان کردووە. شایەنی باسە کە کلتوری کۆری کاریگەریەکی زۆر باشی کلتوری چینی بەسەرەوە بووە. ئەمەش لە دوای “ماوەی سێ شانشینەکە” یە کە چین بەتەواوی کاریگەری لە کلتوری کۆریا کرد و هەتا ئێستاش هەستی پێدەکرێت لە بیر و بڕاو و ئاینەکانیاندا، وەک ئاینی شامانایەتی، ئاینی بودیزم، و کۆنفوشیوس کە شوێنکەوتوانێکی زۆری هەیە لە وڵاتی کۆریا.

شاری سیئۆل پایتەختی وڵاتی کۆریای باشوورە و گەورەترین شاری وڵاتەکەشە، کە دانیشتوانەکەی زیاترە لە 10 ملیۆن. سیئۆل تەنها پایتەخت نییە بەڵکو سەنتەری بارزگاری کۆریای باشوورە، کە زیاتر لە 48.3٪ داهاتی وڵاتەکە بە تەنها لەم شارەوە دێت، هەرچەندە سیئۆل تەنها 0.6 ڕووبەری کۆریای باشوور دەگرێت. هەروەها زۆرێک لە کۆمپانیا جیهانیەکان بنکەی سەرەکیان لەم شارەدا داناوە، وەکو Samsung، LG، Hyundai و SK. جگە لەوەش، سیئۆل بە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی ناسراوە وەکو Lotte World، 63 Building، Seoul Park، World Cup Park، و Boramae Park.

لە کلتوری کۆریادا، ڕووەکەکان گرنگی خۆیان هەیە لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا و دوو لە گرنگترین گوڵەکان The Mugunghwa-The Rose of Sharon و King Cherry Blossom. هەرچەندە لە یەکدەچن بەڵام هەریەکەیان مانای تەیبەت بە خۆی هەیە. The Mugunghwa-The Rose of Sharon یاخود گوڵی هەمیشەیی/نەمر لە شانیشینە دێرینەکانی کۆریادا بە “گوڵی بەهەشت” ناوبراوە. هەروەها لە کلتوری چیندا کۆریا ناسراوە بە “خاکی پیاوە داناکان کە گوڵی Mugunghwa لێ دەڕوێت”. کۆریەکان ئەم گوڵە بە گوڵی نەتەوی خۆیان و سومبولی سەرکەوتنیان بەسەر سەختیەکانی ڕابردوویان دادەنێن. هەروەها بەهار کاتێکی زۆر تایبەتە لە کۆریا چونکە لەم وەرزەدا Cherry Blossom trees پێدەگات و دەگەشێتەوە. ئەم دارە سومبولی پاکی و بێگەردی و جوانی و خۆشویستی و سەرەتایەکی نوێیە لە کلتوری کۆریادا و هەروەها ساڵانە چەندین ڤیستیڤاڵی ئەم دارە لە شارە جیاوازەکانی کۆریادا بەڕێوەدەچێت.

ئایا دەزانی؟

  • منداڵی ساوا لە کاتی لەدایکبوونیان تەمەنیان بە 1 ساڵ دادەنرێت.
  • ڕۆژێکی تایبەت بە کەسە سەڵتەکان “سینگڵەکان” هەیە.
  • کۆریای باشوور بە پایتەختی نەشتەرگەری جوانکاری جیهان دانراوە.
  • ژمارە “چوار” بە ژمارەی بەدبەختی دادەنرێت، وەک مردن.
  • لە هەموو شوێنێکی کۆریادا، خەتی ئینتەرنێت(WiFi) هەیە.
وڵات
کۆریای باشوور
دانیشتوان
51.7 ملیۆن
پایتەخت
سیئۆل
زمان
کۆری
دراو
وۆنی کۆری باشووری

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2