بەخێربێن بۆ چین

وڵاتی چین یەکێکە لە ئەو وڵاتانەی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیاوە. یەکێکە لە گەورەترین وڵاتەکانی جیهان و گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئاسیایە، کە گەورەیەکەی هێندەی کیشوەری ئەوروپا دەبێت. ئەم وڵاتە دانیشتوانەکەی هێندە چڕە کە لە ساڵی 2024دا دەگاتە زیاتر لە 1.4 ملیار. جگە لەوەی وڵاتی چین بە بەرهەمە پیشەسازیەکانی ناسراوە لە جیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا کەشوهەواکەی هێندە لەبارە کە بۆتە ماڵی چەندەها ڕووەک و ئاژەڵی جۆراوجۆر، کە چەندین ئاژەڵی نامۆ و دەگمەن لەم وڵاتەدا دەدۆزرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا کلتوری چین بۆ ماوەی زیاتر لە 4000 ساڵە بە بەردەوامی لە گەشەکردندایە و کاریگەریکەشی لە وڵاتەکانی دیکەی ئاسیادا بەدیدەکرێت.

بێیجینگ پایتەختی وڵاتی چینە و یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی جیهان و هەروەها دووەم گەورەترین شاری وڵاتی چینە لە دوای شەنگەهای. بێیجینگ واتە “پایتەختی باکوور” و سەنتەری کلتوری وڵاتەکەیە. ئەم شارە دانیشتوانەکەی دەگاتە زیاتر لە 19 ملیۆن خەڵک و ئەمەش دەیکات بە یەکێک لە قەرەباڵغترین شارەکانی جیهان. جگە لەوە، بێیجینگ بەناوبانگە بە پەرستگا دێرینەکانی و پارکە سەیرەوسەمەرەکانی و شەقامە پڕ پیادەکانی و مۆزەخانە جیهانیەکانی. هەروەها ئەم شارە خاوەنی بەناوبانگترین و گەورەترین سەرسوڕهێنەرەکانی جیهانە، کە ناسراوە بە The Great Wall of Chine و چەندان شوێنەواری دیکە، وەکو The Temple of Heaven، Summer Palace، Prince Gong’s Mansion، Lama Temple، و The Forbidden City. چوونە ناو وڵاتی چین وەکو چوونە ناو جیهانێکی نوێیە کە تێیدا دەتوانی ئەزموونی کۆمەڵێکی شتگەلی نوێ بکەیت، کە لە جیهانی دەرەوەی چیندا نادۆزرێنەوە. هەر ئەوەندەش نییە، چین جگە لە پێشکەوتوویەکەی، خاوەن خواردنی بەتام و چەندان جێگەی بێوێنەن.

ئایا دەزانی؟

  • چین چوارەم گەورەترین وڵاتی جیهانە.
  • ئەم وڵاتە لە هەموو 5 ڕۆژێکدا بینایەکی هەوربڕ بنیاتدەنێت.
  • یەکەم ئیمپراتۆری چین، Qin Shihuang، سووپایەکی گەورەی لە قوڕ دروست کرد کە ناسرابوون بە The Terracotta Warriors.
  • چین خاوەن 18 شارە کە هەر یەکەیان دانیشتوانەکەی لە 10 ملیۆن زیاترە.
  • زیاتر لە 35 ملیۆن خەڵک لە چین لە ئەشکەوتەکاندا دەژین.
وڵات
چین
ژمارەی دانیشتوان
1.4 ملیار
پایتەخت
بێیجینگ
زمان
چینی ماندەرین
دراو
ڕێنمنبی

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2