بەخێربێن بۆ نەمسا

نەمسا وڵاتێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپا، و بە سروشتیە جوانەکەی و شوێنەوارە مێژوویەکانی و کلتوور و مێژووە دەوڵەمەندەکەی دەناسرێتەوە، و هەروەها دراوسێیە لەگەڵ وڵاتەکانی ئەڵمانیا و سلۆڤاکیا و کۆماری چیک و هەنگاریا و سلۆڤینیا و سویسرا و لیختنشتاین. لە کاتی تێڕوانینمان بە مێژووی وڵاتی نەمسا بۆمان دەردەکەوێت کە خەڵکی نەمسا هەمیشە لە هەوڵداندا بوون بۆ سەربەخۆبوون و پێشکەوتن. لە دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانەکان و ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمی پیرۆز و پاشان بنەماڵەی هابسبورگ دایگیرکرابوون، لە ساڵی 1804دا ئیمپڕاتۆریەتی نەمسا دامەزرا، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سیاسەتی ئەوروپا و بەتایبەتی لە سەردەمی جەنگەکانی ناپلیۆن. پاشان لە ساڵی 1919دا و لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، ئەم وڵاتە بە کۆماربوونی خۆی ڕاگەیاند. بەڵام تەمەنی کورت بوو، چونکە دواتر ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەگی سیاسی و ئابووری بووەوە و لە ساڵی 1938 تا ساڵی 1945 لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیا دووبارە داگیرکرایەوە. لەکۆتاییدا لەدوای جەنگی جیهانی دووەم، نەمسا لە ساڵی 1955 سەربەخۆبوونی خۆی بەدەستهێنایەوە و لە ئەو کاتەوە بەردەوامە لە گەشەسەندن و پێشکەوتن.

شاری ڤیەننا پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی نەمسایە و یەکێکە لە شارە ناسراوەکانی ئەوروپا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە لە 2.9 ملیۆن، کە ئەمەش دەکاتە یەک لەسەر سێی دانیشتوانی نەمسا. ئەم ڕێژەیەش ڤیەننا دەکاتە پێنجەم قەرەبەڵغترین شار لە ئەوروپا. بێگومان لە کاتی گەشتکردنت بۆ ئەم شارە، بەخێرایی تەلارسازی و شوێنەوارە مێژوویەکانی و کلتوورەکەی سەرنجت بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن. یەکێک لە جێگە ناوازەکانی ئەم شارەش کۆشکی Schonbrunn Palace. ئەم کۆشکە خاوەن تەلارسازی و باخچەی سەرسوڕهێنەرە و لێرە دەتوانی کاتێکی نایاب بەسەربەریت. پاشان پێویستە سەردانی Albertina Museum بکەیت. ئەم مۆزەخانەیە یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین شوێنەکانی ڤیەننا، کە تێیدا هونەری مۆدێرن نمایشدەکرێت. بەڵام ئەگەر ویستت زیاتر ئاشنایی مێژوو و کلتووری وڵاتی نەمسا ببیت، ئەوە پێویستە سەردانی MuseumsQuartier بکەیت، کە چەندین مۆزەخانە و گەلەری و ڕێکخراوی کلتووری لەخۆدەگرێت. بەڵام نابێت Naschmarkt لەدەست خۆت بدەیت، چونکە یەکێکە لە بازاڕە ناوازەکانی ڤیەننا و دەتوانی لێرە کۆمەڵێک دیاری و کەلوپەلی تایبەتی لێ بکڕیت، هەورەها خواردنەکانی ئەم وڵاتەی لێ تاقیبکەیتەوە، وەک Wiener Schnitzel (گۆشتی برژاو لەگەڵ لیمۆ و پەتاتە بە مەعدەنوس) و Tafelspitz (گۆشتی کوڵاو لەگەڵ تور و سۆسی سێو و سۆسی پیاز) و Sachertorte (کێکی چوکلێتی بەناوبانگی نەمسایی لەگەڵ چینێک لە مرەبای قەیسی تێیدا).

ئایا دەزانی؟

  • وڵاتی نەمسا لە دوای جەنگی جیهانیەکانەوە بەڵێنی داوە کە هەمیشە بەبێلایەن بمێنێتەوە.
  • هەروەها یەکەم وڵاتە لە جیهاندا کە یەکەم کێڵگەی ئۆرگانیکی لە ساڵی 1927دا بنیاتبنێت، و هەروەها یەکەم وڵاتە کە یاسای نیشتمانی بۆ کشتوکاڵی ئۆرگانیک دابڕێژێت.
  • نەمسا زیاتر لە ٪70ی پێداویستییەکانی کارەبای لە ڕێگەی سەرچاوەکانی وزەی نوێکراوە دابین دەکات.
  • خەڵکی نەمسا خاوەن یەکێک لە بەرزترین ستانداردەکانی ژیانن لە جیهاندا.
  • نەمسا تاکە وڵاتی یەکێتی ئەوروپایە کە ئەندامی ناتۆ نییە.
  • خەڵکی نەمسا بە میواندۆستی ناسراون و هەروەها کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان بەرز دەنرخێنن.
وڵات
نەمسا
ژ. دانیشتوان
9.11 ملیۆن
پایتەخت
ڤیەننا
زمان
ئەڵمانی و هەنگاری و سلۆڤینی و بورگنلەندی کرواتی
دراو
یۆرۆ

Recommended Package

7 Days / 8 Night

Join The Newsletter

To receive our best monthly deals

vector1 vector2