ئەرمینیا کە بە کۆماری ئەرمینیاش ناسراوە، دەکەوێتە ئاسیا و لە نزیکی ڕووسیا و ئێران و تورکیاوەیە و بەو هۆیەوە زمانی ڕووسیی دووەم زمانە لە وڵاتی ئەرمینیا کە قسەیپێدەکرێت. لە 23ی ئەیلوولی 1991 دامەزراوە، بەهۆی ئەدەب و تەلارسازی و مێژوو و هونەرەوە، کولتوری ئەرمەنی بە شێوەیەکی زۆر دەوڵەمەند بووە و چاوی زۆرێک لە گەشتیارانی جیهان دەدزێت! کاتێک مرۆڤ گەشت دەکات بۆ ئەرمینیا ناتوانێت خۆی بپارێزێت و سەیری هەموو ئەو شوێنە مێژووییانە نەکات کە زاڵ بوون بەسەر هەموو گۆشەیەکدا، وەک Echmiadzin Cathedral، Goshavak Monastery، Haghartsin Monastery کە بە ڤاتیکانی ئەرمینیا ناودەبرێت، و Zvartnots Temple Ruins. لە ڕاستیدا هەریەکەیان چیرۆکێک دەگێڕنەوە کە ڕەنگدانەوەی ڕووداوە مێژووییەکان و کولتوورەکەیە.
پایتەختی ئەرمینیا یەریڤانە کە هاوکات یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە سەرەکییەکان و گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە. یەریڤان یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی جیهان و هەروەها یەکێکە لە شارە پڕ دانیشتووەکانی ئەرمینیا کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی تێدایە، کە کەمێک زیاترە لە 35٪ی کۆی دانیشتوانی ئەرمینیا. شایانی باسە کە Holy Etchmiadzin یەکەم کڵێسای دەوڵەتییە، کە لە سەدەی 4 دروستکراوە و یەکێکە لەو شوێنە زیارەتانەی کە زۆرترین سەردانیان بۆ دەکرێت لە هەموو جیهاندا. نەک هەر ئەوە، بەڵکو یەریڤانیش بە “شاری پەمەیی” ناودەبرێت و هۆکاری پشتەوەی ئەوەیە کە زۆربەی بیناکان بە بەردی گڕکان دروستکراون، کە ڕەنگێکی گوڵاوی هەیە. بۆیە شارەکە بە ڕەنگی پەمەیی دەردەکەوێت و هەندێک لەو شوێنانەی کە ناتوانیت لە یەریڤان لەدەستیان بدەیت بریتین لە Republic Square، Cafesjian Center، Charents Museum، Vernissage Market.
ئایا دەزانی؟